کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ئەمانەی کەژن دەیکات پیاو پێی بێزارە
SNN: 

ژنان بەوە جیادەکرێنەوە کەتوانای تێبینیکردنی ھەڵەی ژنانی تریان ھەیە و ھەر ژنێک دەتوانێ تێبینی ھەڵەی ژنی تر بکات لەماکیاژ و رێکخستنی قژ و شێوەی پۆشینی جلوبەرگ لەبەرامبەریشدا پیاوان دەتوانن تێبینی ئەو ھەڵانە دەکەن بەتایبەت ئەم پێنجە کەوێب سایتی فامیلی شەیر ئاماژەی پێ کردوە  کەپیاوان پێی بێزارن: 
١. شێوازی ناوازەی رێکخستنی قژ: کەھەندێ ژن بەوەی دەزانن ئاڵۆز و سەیرە و سەرنجی پیاو رادەکێشێت راستە بەڵام بەشێوەی نەرێنی و زۆربەی پیاوان حەز بەقژی سادە دەکەن بەبێ دەستکاریکردن.
٢. ماسک: زۆربەی ژن کرێمی ئەساس بەکاردەھێنن بۆ شاردنەوەی درز و کونیلەکان و چرچی دەمو چاو ئەمەش زیانی نیە بەڵام زۆر بەکارھێنانی بەجۆرێک لەشێوەی چینێک قوڕدا بێت ئەمە بەلای پیاوەوە باش نیە.
٣. زۆر بەکارھێنانی ماسکارا: کاتێ ژنان ماسکارای زۆر بەکاردەھێنن و برژانگەکانیان پێکەوە دەنوسێت، ئەمەش بەلای پیاوانەوە باش نیە و دەبێ ژنان جۆرێک بەکاربھێنن کەزوو ووشک بێتەوە.
٤. ددانی زەرد و بۆنی ناخۆشی دەم : ئەمەش سەرچاوەی زۆرێک گرفتە و کەرەنگە ھۆکاری زۆرێک گرفتە کەپیاوان لەدەستی رادەکەن.
٥. گرنگی نەدان بەچاودێری جەستەیی و پشتگوێ خستنی گرنگیدان بەنینۆک و لابردنی مووی قاچ و بن باڵ شتێکە بەلای پیاوانەوە جێ بێزارییە چونکە ئەمانە بەماکیاژ و جلی جوان ناشاردرێتەوە.

هەفتە پێشتر - Dec 7 2017 11:12AM
3464
بابه‌تی زیاتر