کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
بە ٣ دەقیقە متمانە بەخۆت بەدەست بھێنەوە
SNN: 

خۆسەلماندن و بەدیھێنانی پێشکەوتن لەبواری کاردا پێویستی بەرزگاربونە لەبێ متمانەیی ئەمەش کارمەندان لەکاتی کۆبوونەوەکاندا پێویستیان پێیەتی ئەمەش زۆر کات و ئامادەسازی ناوێت و تەنیا پێویستی بە ٣ دەقیقەیە.
١. لەدەقیقەی یەکەمدا ھەوڵی کەمکردنەوەی نیگەرانییەکان بدە لەرێی ھەناسەدان لەسکەوە، ھەوا ھەڵمژە و بیدەرەوە لەسکەوە نەک سنگ.
٢. دەقیقەی دووەم: بەردەوام بە لەھەناسەدان بەقوڵی و ساتە خۆش و ئەرێنییەکان بھێنەوە یادی خۆت و لەگەڵیدا پێویستی بەزەردەخەنە و پێکەنینە.
٣. دەقیقەی سێیەم : دەبێ بەپێوە بوەستیت و قاچەکانت بەدووربگریت لەیەکتر و خۆت بکێشیتەوە بۆ سەرەوە و قۆڵەکانت بکەیتەوە بەپێی پێویست و بەدەنگی نزم بڵێیت من گرنگم، من سەرکەوتووم، بۆ چەندین جار ئەمە بڵێرەوە.
دوای تێپەڕبونی سێ دەقیقە ھەست بەمتمانە بەخۆبوون دەکەیت و لەش ھۆرمۆنی پێویست بۆ ئەم ھەستە ئەرێنییە دەردەدات.

هەفتە پێشتر - Dec 8 2017 12:31AM
1887
بابه‌تی زیاتر