ترافیک
جاگواری چوار پستۆن بەرھەم دێت
SNN: 

کۆمپانیای جاگوار ئاشکرایکردوە کەئۆتۆمبیلێکی نوێی ئامادەیە کەمەکینەیەکی چوارپستۆنی ھەیە و توانای ٣٠٠ ئەسپە. 
کۆمپانیا بریتانییەکە ئاشکرایکردووە کەمۆدیلە نوێیەکەی بە F-Type ناسراوە و مەکینەیەکی ٢٠ لیتر و توانای ٢٢١ کیلۆوات بۆ ٣٠٠ ئەسپی ھەیە و دوو مۆدیلی ھەیە کوبی و کابریۆ. 
ئۆتۆمبیلەکە چوار سەرنشینیە و لە ٥.٧ چرکەدا خێراییەکەی دەگاتە ١٠٠ کیلۆمەتر بۆ سەعات، ئەوپەڕی خێراییەکەشی ٢٥٠ کیلۆمەترە لەسەعاتێکدا.
ھاوکات شاشەیەکی تەچی تێدایە کە١٠ ئینجە و سستمی پشکنین و گەرمی و رۆشتن و چاودێری ئۆتۆمبیلەکەی تێدایە.

gellerytitle

مانگ پێشتر - Dec 8 2017 12:39AM
1139
بابه‌تی زیاتر