هونه‌ر
مافی رۆژنامەنوسان لەھۆڵیوود دەنگ دەداتەوە
SNN: 

فیلمی (زە پۆست) کەبەرگری لەمافی رۆژنامەنوسان و (کۆڵ می بای یۆر نەیم) کەباس لەچیرۆکی ھاورەگەزبازەکان و (دۆنکیرک) کەباس لەرووداوەکانی سەردەمی جەنگی دووەمی جیھان دەکات سەرباری فیلمی (وندەر وومان) چیرۆکی پاڵەوانێکی بەجەرگ، دەچێتە لیستی فیلمەکانی ئەمساڵی پەیمانگەی فیلمی ئەمریکییەوە.
لەو لیستەدا ١٠ فیلم ھەیە کەپێشبینی دەکرێت خەڵاتی ئاست بەرزی ھۆڵیوودی پێ بدرێت.
لیستەکە فیلمی (جێت ئاوت)ی تایبەت بەبابەتە دەروونیەکانی رەگەزپەرستی و (لەیدی بێرد) درامایەک کەباس لەقۆناغی ھەرزەکاری دەکات لەگەڵ فیلمی خەیاڵی رۆمانسی (زەشیپ ئۆف ووۆتەر).
ھاوکات فیلمی کۆمیدیای رۆمانسی (زە بیگ سیک) و کۆمیدیای رەش (سری بیلبۆردز ئاوتساید ئیبینگ میزوری) و (زە فلۆریدا پرۆجێکت) لەخۆگرتووە.

مانگ پێشتر - Dec 8 2017 5:47PM
12773
بابه‌تی زیاتر