ترافیک
لەبەر ئەم ھۆیانە پێویستە مەکینە بشۆیت
SNN: 

سەرباری ئەو نیگەرانییانەی کەھەندێ شۆفێران ھەیانە لەشتنی مەکینەی ئۆتۆمبیل بەڵام شارەزایان بەپێویستی دەزانن لەبەر ئەم ھۆیانە: 
١. پیسبونی مەکینە دەبێتە ھۆی زیادبونی پلەی گەرما و دەرکەوتنی دەنگێکی زبر بۆ مەکینەکە.
٢. پیسبونی رووکاری دەرەوەی مەکینەکە دەبێتە ھۆی گرفتێک لەپرۆسەی تیشکاوەری گەرمی و دواتر گەرمبونی مەکینەکە.
٣. پیسبونی مەکینە وادەکات بەئاسانی و خێراتر تێک بچێت بەوپێیەی گەرمبونی زەیت دەبێتە ھۆی کەمترکردنەوەی گرنگی زەیتەکە و تێکشکانی پێکھاتەکانی مەکینەکە.
٤. پیسبونی مەکینەکە دەچێتە نێو مەکینەکە و تانکی زەیت و تێکچونی مەکینەکە.
٥. پیسی و شێ دەبێتە ھۆی لەکارکەوتنی کێبڵە کارەباییەکان و ئەوانەی بەستراونەتەوە بەمەکینەوە.
٦. پیسبونی مەکینە دەبێتە ھۆی زیاترمەترسی ئاگرکەوتنەوە چونکە زەیت و بابەتە نەوتییەکان زوو دەسوتێن.
٧. پیسبونی زەیت و چەوری دوژمنی کێبڵە کارەباییەکانە و دەبێتە ھۆی ووشک بون و لەدەستدانی ئەو رێگرییەی دروستی دەکات و دەبێتە ھۆی گرفت لەکاری ئامێرە کارەباییەکان.
٨. پیسبونی مەکینە دەبێتە ھۆی تێکچوونی نێوانی بەشە کانزاییەکانی مەکینە و ھەر شوختێک کەلەمەکینەکە دروست بێت.
٩. پیسبونی مەکینە دەبێتە ھۆی دابەزینی نرخی ئۆتۆمبیلەکە بۆیە پێش فرۆشتن باشترە بیشۆیت.
١٠. ئەگەر ئۆتۆمبیلەکەت خۆش دەوێت دەبێ لانیکەم ساڵی ١ جار مەکینەکەی بشۆیت.

مانگ پێشتر - Dec 8 2017 7:01PM
8851
بابه‌تی زیاتر