ترافیک
سان یۆنگ ئۆتۆمبیلێک بۆ رێگا سەختەکان بەرھەم دەھێنێت
SNN: 

چەند وێب سایتێکی تایبەت بەھەواڵەکانی ئۆتۆمبیل وێنەی بارھەڵگرێکی بچوکی تایبەتیان بەناوچە لێژایی و سەختەکان ئاشکرا کرد کەبەرھەمی کۆمپانیای سان یۆنگە و لەمۆدیلی Rexton ی فۆر ویل درایڤە.
بەپێی زانیارییەکان Rexton Sports ئەو مۆدبیلە نوێیەیە و رووکاری وەک ئۆتۆمبیلەکانی ترە و بڕیارە بەدوو مۆدیلی جیاواز بەرھەم بێت کەدرێژی ئۆتۆمبیلەکە ٤.٥ مەتر و ئەوی تر ٥ مەترە.
پێشبینی دەکرێت بزوێنەری گاز قەبارە ٢.٢ لیتر و جۆرێکی تری بەنزین ٢ لیتر دروست دەبێت. 
بڕیارە ئۆتۆمبیلەکە ساڵی ٢٠١٨ بکەوێتە بازارەکانی روسیا و ئەوروپاوە.

مانگ پێشتر - Dec 12 2017 1:06PM
1447
بابه‌تی زیاتر