ترافیک
ئەڤەلۆنی نوێ ھاوتای مرسیدسە
SNN: 

کۆمپانیای تۆیۆتای بواری پیشەسازی ئۆتۆمبیل وێنە و ڤیدیۆیی ئۆتۆمبیلی نوێی Avalon ی ئاشکراکرد کەبڕیارە بەم نزیکانە بێتە بازارەکانی جیھانەوە.
ئۆتۆمبیلە نوێیەکە لەبازارەکانی ئەمریکا و ئەوروپا و ئاسیادا ئاشکرا دەکرێت و تایبەتمەندییەکانیشی ھاوشێوەی ئۆتۆمبیلی مرسیدس E و BMW ٥ ە .
ئۆتۆمبیلەکە کەمێک لەتۆیۆتا کامری دەچێت بەڵام دیزانی دەرەکی جۆرێکە کەرووکاری پێشەوەی فراوانترە و لایتی تری ھەیە کەشێوە شریتییە و جیادەکرێتەوە بەچەمانەوە و دیزاینێکی گرانبەھا و مۆرکێکی وەرزشی.
ئەم ئۆتۆمبیلە بەگرانبەھاترین جۆری چەرم رووپۆش دەکرێت و تەکنیکی ئاست بەرزی تێدا دادەنرێت وەک تایبەتمەندییەکانی کۆنترۆڵی دەنگ و چەندین تایبەتمەندیی تری کۆنترۆڵکردنی ئۆتۆمبیلەکە لەپێچەکان و سستمی رووناکی دەرەکی و ناوەکی و سوکان و سستمی نوێی فێنک کردنەوە و سەلامەتیدا.

gellerytitle

gellerytitle

مانگ پێشتر - Dec 13 2017 10:46AM
1750
بابه‌تی زیاتر