ترافیک
BMW ی X٦ بەشێوەیەکی نوێ دەردەکەوێتەوە
SNN: 

گروپی مانھارت ی ئەڵمانی تایبەت بەچاکسازی ئۆتۆمبیلەکان دیزاینێکی نوێی ئۆتۆمبیلی BMW X٦ ی ئاشکراکرد کەگۆریویەتی بەئۆتۆمبیلێک بۆ رێگا سەختەکان.
لەدوای ئەو خواستە زۆرەی ئۆتۆمبیلەکە لەساڵانی رابردوودا پەیدای کرد کۆمپانیاکە بڕیاریدا گۆرانکاری زیاتر بکات لەم ئۆتۆمبیلەدا.
لەوانەش بزوێنەری ٨ پستۆنی و گوڕی ٨٨٨ ئەسپی بۆداناوەو سستمی ئیستۆپ و راگرتنی ئاست بەرز و بەھێزە و زامنی جوڵە و سەربەخۆیی زیاتری بۆ کردوون بەجۆرێک باشتر تێپەڕێت بەرێگا سەختەکان و پێچە قورسەکاندا.
سەرباری ئەوانەش گۆرانکاری لەپەیکەری دەرەکی ئۆتۆمبیلەکە کراوە و تایەی تایبەتی بۆ دانراوە و بەشی خوارەوەشی زرێپۆش کراوە بۆ زامنی پاراستنی لەپێکان.
پەیکەری دەرەوەشی بۆری کانزایی پانی بۆ دانراوە بۆ پاراستن و شوێنی تایەی یەدەکی بۆ کراوە لەدەرەوە.

gellerytitle

مانگ پێشتر - Dec 14 2017 11:11AM
983
بابه‌تی زیاتر