هونه‌ر
گێچەڵ بەسەلما حایک کراوە
SNN: 

خانمە ئەستێرەی سینەمایی (سەلما حایک) چوە لیستی ئەو ژنانەی ھۆڵیوودەوە کەبەرھەمھێنەر (ھارڤی واینستین) تۆمەتبار دەکەن بەخراپی ھەڵسوکەوتی سێکسی و گێچەڵکردن پێیان.
لەوبارەیەوە سەلما حایک کەخانمە ئەکتەرێکی لەدایک بووی مەکسیکە بەرۆژنامەی نیویۆرک تایمزی راگەیاندووە واینستین بۆ چەندین ساڵ دێوەزمەیەک بوو دەیتۆقاندم.
سەلما رایگەیاندوە خۆشحاڵ بوم کەساڵی ٢٠٠٢ دەرفەتێکی رۆڵی پاڵەوانم بەدەستھێنا لەفیلمی (فریدا) کەرۆڵی وێنەکێشێکم پێ درا بەڵام ئەوەش بووە ھۆی لێک نزیکبونەوەی ئەو بەرھەمھێنەرە سینەماییە و چەندین جار ھەوڵی گێچەڵی سێکسی بۆداوە بەڵام روبەرووی بۆتەوە و لەگەڵ ھەموو رێگەگرتنێکیشدا توڕەییەکی زۆری دەربڕیوە.
وتوشیەتی کەزۆری لێکردوە بڕگەیەکی سێکسی لەگەڵ ژنێکی تردا لەفیلمەکەدا تۆماربکات ، ئەمیش رەتی کردۆتەوە، سەلما ئەو پیاوە بە عاشقی سینەما و رکابەر و ھاندەری لێھاتویی سینەمایی و باوکێکی بەسۆز و دێوەزمەیەک وەسف دەکات، بەڵام دەشڵێت زۆر لێی ترساوم.
جێی باسە سەلما حایک بەم جۆرە دەچێتە لیستی ئەو ٥٠ ژنەی کەلەماوەی سێ دەیەی رابردوودا واینستین گێچەڵی پێ کردوون و دەستدرێژی سێکسی کردوونەتە سەر، کەئەویش رەتی دەکاتەوە.

ساڵ پێشتر - Dec 14 2017 11:23AM
28209
بابه‌تی زیاتر