ژینگه
ژینگه
بەڤیدیۆ: ٨ ھەسارەی ھاوشێوەی زەویی دۆزرانەوە
SNN: 

ئاژانسی فرۆکەوانی و فەزایی ئەمریکا (ناسا) دۆزینەوەی کۆمەڵەیەکی خۆری بەناوی (کیبلەر ٩٠) ئاشکراکرد کەلە ٨ ھەسارە پێکھاتوە وەک کۆمەڵەی خۆر کەھەمان ئەو ماوەیە لەنێوانیاندایە کەھەسارەکانی تر لەگەڵ زەوییدا ھەیانە.
ئەم دۆزینەوەیە بەھۆی تەکنیکەکانی ناسا و رووانگەی فەزایی (کیبلەر)ەوە بەدەست ھاتوە سەرباری ژیری دەستکرد و تەکنیکەکانی گوگل.
ئەستێرەی کیبلەر ٩٠ گەورەترین وکەمێک گەرمتریشە لەخۆری ئێمە وپلەی گەرمای ٤٢٥ پلەیە  زانایانی فەلەکناسیش سەلماندوویانە کە ٧ ھەسارە ھەیە لەدەوری دەسورێتەوە ھەر ١٤ رۆژێک، زانایان ئاماژە بەوە دەکەن کەئەم ھەسارە دۆزراوانە رەنگە بەردەڵان بن.

مانگ پێشتر - Dec 15 2017 2:40PM
1042
بابه‌تی زیاتر