ترافیک
لکزس کۆپیەکی نوێی ئاشکراکرد
SNN: 

ئەو ناوبانگە زۆرەی کەئۆتۆمبیلەکانی LC٥٠٠ ی لکزس ھەیەتی وایکردووەە کەکۆمپانیاکە بیر لەبەرھەمھێنانی مۆدیلێکی نوێ بکاتەوە کەبزوێنەرێکی بەھێز و توانایەکی گەورەی ھەیە.
ئەم ئۆتۆمبیلە نوێیە بەناوی Lexus LCF  بەبزوێنەرێکی بەھێزی ٨ پستۆن بەرھەم دێت کەگوڕەکەی ٦٢١ ئەسپە.
سەرباری ئەمەش ئۆتۆمبیلەکە گێڕێکی ١٠ خێرایی ھەیە کەنوێترین تەکنیکەکانی تێدا بەردەستە سەرباری تەکنیکی کۆنترۆڵی ئۆتۆماتیکی بۆ جێگیری و ھێشتنەوە لەئاراستەی رێگادا بەتایبەت لەپێچەکان و رێگا خلیسکەکاندا سەرباری چەندین کوشنی چەرم و وەرزشی و شاشەیەک کەبەتەچ کاردەکات بۆ کۆنترۆڵی سستمی مەڵتی میدیا.
ئۆتۆمبیلەکە لەتێکەڵەیەک لەپلاستیک و ریشاڵی کاربۆنی دروست کراوە کەوادەکات کێشی ٧% کەمتر بێت ئەمەش بەشێوەیەکیی باش کاردانەوەی دەبێ لەسەر زیادبونی خێراییەکەی.

gellerytitle

مانگ پێشتر - Dec 15 2017 3:14PM
851
بابه‌تی زیاتر