ترافیک
کەئیشارەتەکانت لەکارکەوت بەم جۆرە دەست دەربھێنە
SNN: 

بەکارھێنانی ئیشارەت و ھێماکانی ھاتوچۆ یەکێکە لەکارە گرنگەکان بۆ ھاوکاری شۆفێران بۆ پەیوەندیی لەگەڵ شۆفێری تردا ئەمەش باشترینە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی رووداوەکانی ھاتوچۆ، ھەرچەند ئەم ئیشارەتانە بەکاربھێنیت کەمتر رووداو روودەدات و خۆت دەپارێزیت لەھەر گرفتێکی پێکدادان.
ھەندێ جار بەھۆی گرفتێکی تەکنیکیەوە ئیشارەتەکانت لەکار دەکەوێ و بەتایبەت بەرۆژ کەدەتەوێ شۆفێری دوای خۆت ئاگاداربکەیتەوە بەڵام نازانیت چۆن بۆیە لێرەدا دەتوانیت دەست دەربھێنیت و بەیەکێ لەم جۆرانە شۆفێری دوای خۆت ئاگاداربکەیتەوە:
١. ئاماژەی پێچکردنەوە بەرەو لای چەپ: ئەمەش ئاسانە قۆڵی چەپت بێنە دەرەوە لەجامەکەوە و بەشێوەیەکی رێک ئاماژەی پێ بکە بۆ دەرەوە.
٢. بۆ پێچ کردنەوە بۆ لای راست: ئەمەش سەختە دەستی راست دەربھێنیت، بۆیە دەستی چەپ دەربھێنە و ئاراستەی سەرەوەی بکە و لەپی دەستت با کراوە بێت.
٣. ئاماژەی وەستان یان ھێواش بوونەوە: ئەمەش ئاسانە ئەگەر بتەوێ شۆفێری دواتر ئاگاداربکەیتەوە کەدەتەوێ بوەستیت ، بۆیە دەستی چەپت بەرە دەرەوە و دەست بۆ خوارەوە بنوشتێنەوە و لەپی دەستت سەر و خوار پێ بکە.
٤. دەتەوێ بەئۆتۆمبیلی دوای خۆت بڵێیت لایتەکانی داگیرساوە و زیانی ھەیە بۆ چاوت بەتایبەت لەرۆژدا: دەتوانیت دەستت لەجامەکەوە بەریتە دەرەوە و لەپی دەستت دابخەیت و بکەیتەوە بەشێوەیەکی بەردەوام.
پێویستە رەچاوی ئەوەش بکەیت کەرەنگە ھەندێ لەشۆفێران لەئاماژەکانی دەستت تێنەگەن بۆیە باشترە ھەوڵ بدەیت بەزووترین کات بچیت بۆ چاککردنەوەی سستمی رووناکی و لایت و ئیشارەتەکانت.

6 مانگ پێشتر - Dec 16 2017 11:08AM
1437
بابه‌تی زیاتر