هونه‌ر
ئمینیم بەئەلبومێکی نوێوە دەردەکەوێتەوە
SNN: 

ھونەرمەندی راپی ئەمریکی (ئمینیم) کەپێشتر باس لەوە دەکرا کەدژی مافەکانی ژنان و ھاورەگەزبازانە، ئێستاش ئەلبومێکی نوێ دەردەخات کەبەرگری لەرەوشت دەکات لەسەردەمی دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپ دا کەئەم لەدژی دەوەستێتەوە.
ئەلبومە نوێیەکە دوای چوار ساڵ لەبێدەنگی دێت کەبەناوی (Revival)ە، بەم جۆرە خۆی دووبارە دەناسێنێتەوە بەگۆرانی بێژێکی پابەندی سیاسی و نیگەران لەچارەنوسی وڵاتەکەی دوای ساڵێک لەھەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ کەبەبڕوای ئەم گۆرانی بێژە ترەمپ دەیەوێ دابەشمان بکات بەڵام ناتوانێ و یەک دەگرین.

12 مانگ پێشتر - Dec 19 2017 10:12AM
26100
بابه‌تی زیاتر