ژینگه
ژینگه
بەڤیدیۆ: جەرجیر رووناکی دەداتەوە
SNN: 

ژمارەیەک لەزانایان پەرەیان بەجۆرێک رووەکی (جەرجیر) داوە تا بتوانێ رێژەیەکی کەمی رووناکی بەردەست بکات بۆ دۆزینەوەی رێگا چارەی جێگرەوە و دابینکردنی ووزەی پێویست بۆ رووناککردنەوە.
لەرێی تێکەڵ کردنی گەڵاکانی (جەرجیر) ەوە بەگەردیلە نانۆییە تایبەتەکان، توێژەرانی پەیمانگەی ماساچوستس بۆ تەکنەلۆژیا و زانکۆی کالیفۆرنیا، توانای رووەکەکانیان تاقی کردەوە بۆ دابینکردنی رووناکی پێویست.
تێکەڵەکە پێکھاتوە لەمادەی لۆسیفرین و سلیکا و تێکەڵکردنی لەگیراوەیەکدا کەدواتر دەدرێت لەگەڵای جەرجیرەکە و بەو جۆرە ٤ سەعات رووناکی دەدات. 
ئەمەش دەرکەوتوە کەدەکرێ بۆ رووەکەکانی (جەرجیر، کالی، سپێناخ) بەردەست بکرێت.
کەدەبێتە بیرۆکەیەکی نوێ بۆ رووناککردنەوەی ناو پارک و رێگا گشتیەکان .

مانگ پێشتر - Dec 19 2017 10:25AM
1449
بابه‌تی زیاتر