ژینگه
ژینگه
تەقینەوەی ئەستێرەکان گرفتێک توشی زەویی دەکات
SNN: 

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستوە ئەو تیشکە گەردوونیانەی لەتەقینەوەی ئەستێرەکانەوە دەردەچن و بە (سوپەر نۆڤا) ناسراوە کاریگەری ھەیە لەسەر کەشوھەوای ھەسارەی زەویی.
توێژینەوەکەی زانکۆی تەکنەلۆژی دانیمارک دەریخستوە کەسوپەرنۆڤا یان ئەستێرە تەقیوەکە چەندین ئایۆن دەردەدات کەدەێتە نێو بەرگەھەواوەو بەو جۆرە ھەور دروست دەکات، بەم جۆرە کەشوھەوا سارد دەبێت و لەمەودایەکی درێژدا کاریگەری دەبێ لەسەر کەشوھەوا.
توێژەران پێیان وایە کەتیشکە گەردوونیەکان پەیوەندیدارن بەچالاکیی خۆرەوە و ماوەیەکیش پەیوەندیی دار بووە بەماوەی گەرمەوە بەر لەھەزار ساڵ بەر لەزایین، ئەمەش بەماوە ساردەکەی چاخی سەھۆڵبەندان ناسراوە کاتێ روباری تایمز لەزستاندا بەستوویەتی.
لەوبارەیەوە دکتۆر ھنریک سفینسمارک توێژەری سەرەکی لەتوێژینەوەکە رایگەیاند دواجار ئەو نھێنییەمان بۆ ئاشکرا بوو کەچۆن گەردیلەکانی فەزا کاریگەرییان ھەیە لەسەر کەشوھەوای زەویی.

3 هەفتە پێشتر - Dec 20 2017 12:42PM
1668
بابه‌تی زیاتر