ترافیک
گرنگی سەری گوسپەی ئۆتۆمبیل بزانە
SNN: 

گومانی تێدا نیە کەتایە یەکێکە لەبەشە سەرەکییەکانی ئۆتۆمبیل و بەبێ ئەو ناجوڵێت بۆیە دەبێ ھەموو کات پارێزگاری لێ بکەیت و گرنگی پێ بدەیت بەوپێیەی سەلامەتیی تایەکان زامنی سەلامەتی شۆفێر و سەرنشینان دەکات چونکە پشتگوێخستنی توشی رووداو و تەقین و وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلەکەت دەکات.
سەری وەلفی ھەوای تایەکان کەلەلای خۆمان بەسەری گوسپە ناسراوە، ئەرکێکی ھەیە ەویش پاراستنی فشاری تایەکانە بەوپێیەی بەھۆی تێپەربوون و رۆشتنەوە بەنێو شەقامە جۆراوجۆرەکاندا پیسی و خۆڵ و تۆز دەچێتە سەر وەلفەکە و رەنگە ببێتە ھۆی دزەکردنی ھەوا و دابەزاندنی بەردەوامی ھەوای نێو تایەکان، بۆیە رێنمایی دەدرێت بەردەوام سەری وەلفەکان دابخرێت بەھۆی ئەو رۆڵە گرنگەی دەیبینێت بۆ پاراستنی وەلفی ھەوای تایەکان و رێگری لەتێکچوونی، ئەوانەش کەپێوەی نیە ھەوڵ بدرێت بۆی بکڕیت و بیبەستیت بەتایبەت لەکاتی گەشتەکاندا.

3 هەفتە پێشتر - Dec 21 2017 8:49PM
5492
بابه‌تی زیاتر