ژینگه
ژینگه
دوای ئاگرکەوتنەوە بەم ھۆکارە دارستانەکان ناڕوێنەوە
SNN: 
 
توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستوە کەشوھەوای گەرم لەدەرەنجامی قەتیسبونی گەرماوە دەبێتە ھۆی رێگری لەگەشەی دارستانەکان لەدوای سوتاندنی.
بەم دواییانە ئاگرکەوتنەوە لەدارستانەکانی کالیفۆرنیا زیانێکی زۆری گەیاند و شارەزایانیش ھۆشدارییان دا لەمەترسییەکانی کەشوھەوا بەھۆی ئاگرکەوتنەوەی زۆرەوە.
جێی باسە لەدۆخە گەرم و ووشکەکاندا وەک ئەوەی لەخۆرئاوای ئەمریکا ھەیە ھەندێ جار سوتاندنی دارستانەکان بەشێکی سروشتییە لەژینگە.
بەپێی ئەو توێژینەوەیەی Ecology Letters بڵاویکردۆتەوە زیادبونی پلەکانی گەرما لەجیھاندا رێگرە لەنوێبوونەوەی دارستانەکان دوای ئاگرکەوتنەوە ئەمەش زیانی درێژخایەن دەبێ لەو ناوچانەدا.
بەپێی توێژینەوەیەکی زانایانی بواری ژینگە لەزانکۆی کۆلۆرادۆ ئەو ناوچانەی کەئاگر لەدارستانەکەی کەووتۆتەوە دەرکەوتوە کەپلەی گەرمای زۆر کاریگەری کردۆتە سەر کەشوھەوا ئەمەش دوواجار بەزیانی دووبارەی دارستانەکان کەوتۆتەوە کەبەھۆیەوە دارستانەکانیش چیتر نوێ نەبوونەتەوە و گەشتیان وەستاوە بەتایبەت لەناوچە ووشکەکاندا.
زانایان گۆرانکاری پلەی گەرما و ئاستی باران و شێی خاک یان بەستۆتەوە بەقەتیسبونی گەرما و زیادبوونی مەترسی ئاگرکەوتنەوە لەدارستانەکاندا.


3 هەفتە پێشتر - Dec 23 2017 5:53PM
691
بابه‌تی زیاتر