ترافیک
نیشانەکانی لەکارکەوتنی پلاک
SNN: 

پلاک رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لەکاری ئۆتۆمبیلدا ئەمەش وەک بڕبڕەی پشتی مرۆڤ وایە و بەرپرسە لەدەردانی ئاگری یەکەم بۆ دەستپێکردنی سوتانی ھەوا و بەنزین لەنێو مەکینەدا.
لێرەدا نیشانەکانی لەکارکەوتنی پلاکی ئۆتۆمبیل دەخەینەروو: 
١. دەرچوونی دوکەڵی رەش لەئۆتۆمبیلەکەتەوە ئەمەش مانای خنکانی مەکینەیە کەھۆکارەکەی پلاکە.
٢. کاتێ تێ بینی دەکەیت ئۆتۆمبیلەکەت سوتەمەنی زۆر سەرف دەکات.
٣. بەگران کارپێکردنی ئۆتۆمبیل بەتایبەت لەبەیانیاندا.
٤. لاوازی گوڕەکەی ئەمەش گرفتێکە ھەستی پێ دەکەیت لەکاتی شۆفێریدا تایبەت لەرێگا درێژەکان و بەرزاییدا.
٥. بڕینی مەکینەکە لەکاتی ئیشکردنیدا ئەمەش ھۆکارەکەی لەکارکەوتنی یەکێک لەپلاکەکانە.

3 هەفتە پێشتر - Dec 24 2017 11:09AM
6888
بابه‌تی زیاتر