ترافیک
بۆ ئەوانەی زۆر شۆفێری دەکەن
SNN: 

پزیشکێکی راوێژکاری میسری تایبەتمەند لەنەخۆشییەکانی بڕبڕەی پش رێنمایی ئەو شۆفێرانە دەکات کەبۆ ماوەیەکی زۆر ئۆتۆمبیل لێ دەخوڕن تا توشی ئازاری پشت و بڕبرەکانی پشت و مل نەبن کەرەنگە دواتر پەرە بسێنێت بۆ نەخۆشی درێژخایەن و داخزانی کڕکراگە (ئینزیلاق).
پزیشکان رێنمایی دەدەن کەپێویستە بەشێوەیەکی راست دابنیشن لەپشت سوکانەکەوە و پشت بەگۆشەی ٩٥ پلە دابنێت و نابێ زۆر بۆ دواوە یان پێشەوە بچەمێتەوە.
ھەروەھا:
١. پێویستە پشتییەک بخەیتە ژێر پشتت بۆ ھەستکردن بەئارامی
٢. خۆت بەدووربگرە لەبەکارھێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا بۆ پاراستن لەتوشبون بەزبری ئێسک کەئازار لەملت دروست دەکات
٣. راگیرکردنی پشتی سەر بەشێوەیەکی راست تا بارگرانی بۆ بڕبرەی پشت دروست نەکات.
٤. بەستنی پشتێنی سەلامەتی بۆ پاراستن لەپێکان و تا شۆفێر توشی شکانی پەلەکانی نەبێت.
٥. ھەوڵ بدە ھەر دوو سەعات جارێک کەمێک پشوو بدەیت.

3 هەفتە پێشتر - Dec 24 2017 8:38PM
2314
بابه‌تی زیاتر