ژینگه
ژینگه
نەخۆشیەک ھەڕەشە لەژیانی مار دەکات لەجیھاندا
SNN: 

زانایان نەخۆشییەکی دەگمەنیان ئاشکراکردوە کەگرفت بۆ ژیانی ھەموو مارێک لەجیھاندا دروست دەکات و دەبێتە پەتایەکی جیھانی کەکاریگەری دەبێ لەسەر تەواوی سستمی ژینگە.
نەخۆشییەکە بریتیە لەکەڕوویەک توشی مار دەبێت و بە SFD ناسراوە لەدەرەنجامی کەڕووی 
Ophidiomyces Ophidiodiicola کەپێستی مارە توشبوەکە توشی ئازار دەکات، دەریشکەوتوە ھەندێکیان دەتوانن خۆیانی لێ رزگاربکەن بەڵام ئەوانی تر ئەو توانایەیان نیە.
ئەم جۆرە گرفتە توشی ژمارەیەکی مار بۆتەوە لەئەمریکای باکور، بەپێی زانیارییەکانی گۆڤاری (ساینس ئەدڤانس) ئەم جۆرە نەخۆشییە توشی ٢٣ جۆری مار لەئەمریکا و٣ جۆری لەئەوروپا دەبێتەوە.

3 هەفتە پێشتر - Dec 25 2017 12:32PM
2426
بابه‌تی زیاتر