زانست
زانست
ئەپڵ مۆبایلێکی ٥G بەرھەم دەھێنێت
SNN: 

چەند وێب سایتێکی تایبەت بەھەواڵە تەکنەلۆژییەکان بڵاویانکردەوە کەئەپڵ سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ ئاشکراکردنی مۆبایلی (ئایفۆ X) ی نوێ کەلەتوانایدایە پشتیوانی تۆڕەکانی نەوەی پێنجەم ٥G بکات.
ھەرچەندە ئەپڵ ھیچ زانیارییەکی رەسمی لەبارەوە ئاشکرانەکردووە بەڵام چەند زانیارییەک بڵاوکراوەتەوە لەبارەی ئامادەسازی شارەزاکانی بۆ ئەوەی لەچەند ھەفتەی ئایندەدا مۆبایلەکە ئاشکرا بکرێت.
ئەم مۆبایلە نوێیە ھەمان تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکەی پێشووی (ئایفۆن X)ی ھەیە بەڵام تۆڕەکەی ٥G یە نەک ٤G  و  ٣G و ئەدایەکی بەھێزتری ھەیە لەکاتی بەکارھێنانی تۆڕی WiFi دا.

3 هەفتە پێشتر - Dec 25 2017 10:12PM
7922
بابه‌تی زیاتر