زانست
زانست
باشترین ٣ ئەپڵیکەیشنی خۆڕایی کەتۆ بەکاری ناھێنیت
SNN: 

لەپاڵ ئەو بەرەوپێشچونەی کەتەکنەلۆژیای پەیوەندییەکان بەخۆوەی دەبینێت چەندین ئەپڵیکەیشنیش بۆ کارئاسانی بەکارھێنەران دێتە کایەوە تا لەسەر مۆبایلەکانیان دایبەزێنن، لێرەدا سێ ئەپڵیکەیشن دەخەینەروو کەزۆر بەسوودن و بەخۆڕایین و رەنگە تۆ تا ئێستا بەکارت نەھێنابن.
١. ئەپڵیکەیشنی LastPass ئەمەش یارمەتیت دەدات لەپاراستن و خەزنکردنی پاسۆردەکانت و رێکخستنی ، بەجۆرێک رەنگە پاسۆردی ئاڵۆزت دانابێت و لێت تێک چێت بۆیە لەم ئەپڵیکەیشنەوە دەیپارێزیت و بەپاسۆردێکی تایبەت ئەپڵیکەیشنەکە دادەخەیت.
٢. ئەپڵیکەیشنی Evernote Scannable: ئەمەش کاری سکانکردنی دۆسیە و بەڵگەنامەکان دەکات و دەیانگۆڕێت بۆ دیجیتاڵی تا بتوانیت بەئاسانی لەرێی ئیمەیڵ یان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بینێریت.
٣. ئەپڵیکەیشنی Signal:  ئەمەیان ئاستێکی بەرزی ھەیە لەرووی تایبەتمەندیی و پاراستنی لەھاککردن و ئەمەش لەکاتی ناردنی کورتە نامە و وێنە و ڤیدیۆ و تۆمارە ڤیدیۆییەکان و لینک و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکاندا.

3 هەفتە پێشتر - Dec 26 2017 10:12PM
8808
بابه‌تی زیاتر