زانست
زانست
بچوکترین مۆبایل بەرھەم ھات
SNN: 

چەناڵی Clubit ی بەناوبانگ گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەسەر یوتیوب بڵاوکردەوە کەتایبەتە بەبچوکترین مۆبایل کەبەرھەم ھاتوە تائێستا.
مۆبایلەکە بە Zanco Tiny T١ ناسراوە و درێژییەکەی تەنیا ٤٧ ملیمەترە و دەکرێ بکرێتە ھەر جزدانێک یان گیرفانێکەوە بەوپێیەی لەپەنجە بچوکترە و کێشیشی تەنیا ١٢ گرامە ئەمەش دەیکاتە بچووکترین ئامێری تایبەت بەپەیوەندیی.
مۆبایلەکە تەنیا بۆ پەیوەندیی و ناردنی کورتەنامەیە میمیۆرییەکی ھەیە دەتوانێ ٣٠٠ پەیوەندیی و ٥٠ نامە بنێرێت. 
میمیۆرییەکی ٣٢ گێگابایت و شاشەیەکی ئۆلیدی بچوکی ھەیە لەگەڵ نانۆ سیمێک و ئەوەش گرنگە مۆبایلەکە بەرگەی ٣ رۆژ کارکردن دەگرێت.
بڕیارە ئەم مۆبایلە بەنرخی ٤٠ دۆلار و لە مانگی ئایاری ٢٠١٨ دا بکەوێتە بازارەوە.

2 هەفتە پێشتر - Dec 27 2017 1:02PM
7654
بابه‌تی زیاتر