زانست
زانست
فەیسبوک مێسنجەر توشی ئەم ڤایرۆسە بوو
SNN: 

پسپۆرانی ئاسایشی ئەلکترۆنی ھۆشداری دەدەن لەڤایرۆسێکی مەترسیدار کەئەو کۆمپیوتەرانە دەکاتە ئامانج کەکار لەبەکارھێنانی دراوە ئەلکترۆنییەکان دەکەن.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی تلگرافی بریتانی ئەو ڤایرۆسەی کۆمپانیای ترند مایکرۆ لەرێی فەیسبوک مێسنجەرەوە دۆزیویەتییەوە لەرێی گوگل کرۆمەوە بڵاو دەبێتەوە.
دەرکەوتوە ھاکەران ئەو کۆمپیوتەرانە دەکەنە ئامانج کەئاڵوگۆری بیتکۆین یان دراوە ئەلیکترۆنییەکانی لێوە دەکرێت ئەمەش لەرێی ناردنی ڤیدیۆیەکەوەیە کاتێ تۆ دەیکەیتەوە توشی کۆمپیوتەرەکەت دەبێت و دەگوێزرێتەوە بۆ ھاورێکانت لەمێسنجەرەکەدا.
بۆیە رێنمایی دەدرێت کەلینکی ڤیدیۆیی گومانلێکراو نەکرێتەوە ئەگەر لەھاورێ راستەقینەکانتەوەش ھاتبوو.
جێی باسە ئەم ڤایرۆسە بۆ یەکەمینجار لەکۆریای باشور دواتر لەڤێتنام و ئازەربایجان و فلپین و ئۆکراین و تایلاند و فەنزویلا بڵاوبۆوە پێشبینی دەکرێت بەخێرایی بگاتە وڵاتەکانی تریش.

2 هەفتە پێشتر - Dec 28 2017 10:29AM
7391
بابه‌تی زیاتر