زانست
زانست
لەمۆبایلەکەتەوە فێری رێکخستنی جلوبەرگ ببە
SNN: 

چی لەبەر بکەم ئەمڕۆ؟ پرسیارێکە رووبەرووی زۆربەمان دەبێتەوە کەزۆر جار وەڵامێکی باشی نیە بەتایبەت کەچەندین بژاردە لەبەردەستت بێت.
بۆیە لێرەدا زانست ئەو گرفتەی چارەسەر کردوە لەرێی ئەپڵیکەیشنێکی نوێوە کەبۆ بەکارھێنەرانی ئەندرۆید بەردەستە و بە Cloth Picker ناسراوە بۆ ھاوکاریکردن لەدیاریکردن و ھەڵبژاردنی باشترین جلوبەرگی گونجاودا بۆ ھەموو رۆژێک.
دوای دابەزاندنی ئەپڵیکەیشنەکە چەندین پێشبینیت بۆ دەکات لەبارەی جۆری قوماشەکان و جلوبەرگ و رەنگەکانی، بەو جۆرە جلوبەرگەکانت بۆ رێک دەخات و پێشنیازت بۆ دەکات چۆن و چی بپۆشیت.
ئەم ئەپڵیکەیشنەش بەخۆڕایی لەکۆگای گوگڵ پلەی دادەبەزێنرێت.

2 هەفتە پێشتر - Dec 28 2017 1:05PM
9293
بابه‌تی زیاتر