ژینگه
ژینگه
مۆزەخانەی ژینگەیی دادەمەزرێت
SNN: 

لیژنەی بەرێوەبردنی ناوچە پارێزراوە سروشتییەکان لەپارێزگای بەسرا ئاشکرایکردوە کەسەرقاڵی بنیاتنانی مۆزەخانەیەکی تایبەتە کەگرنگی دەدات بەجۆراوجۆری بوونەوەرە زیندووەکانی نێو ژینگەی زۆنگاوەکان دەدات لەگەڵ چەند رێوشوێنێک بۆ کاراکردنی گەشتیاری لەناوچە سنورە ئاوییەکاندا.
مۆزەخانەکە بڕیارە لەنزیک بارەگای لیژنەکە بێت لەو شوێنەی نزیکە لەدەرچوونی بەلەمەکانی ناوچەی (ئەھوار) زۆنگاوەکاندا.
ئامانج لەدروستکردنی ئەم مۆزەخانەیە چالاککردنی کەرتی گەشتیاریی یە.
جێی باسە ناوچە زۆنگاوەکان رووبەری ٨ ھەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە پێک دەھێنێت لەپارێزگاکانی بەسرا و میسان و زی قار. 
کەچەندین بونەوەری وەک رۆبیان و رووەکی وەک قامیشی شەکر و کۆلان و ھۆسان و عەنگەر و مەران و سەلھۆی تێدایە سەرباری دەیان جۆرە باڵندەی کۆچەری.

2 هەفتە پێشتر - Dec 29 2017 2:17PM
426
بابه‌تی زیاتر