کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
خوشکە گەورەیت یان بچوک؟ خاڵەبەھێزەکانت بزانە
SNN: 

دەکرێ چەندین شت بوترێ لەبارەی سیفەتەکانت جا ئەگەر تۆ خوشکە گەورە یان مام ناوەند یان بچوک بوویت ئەم راستییانەش سەرسامت دەکەن، بۆیە لێرەدا ھەرکامیانیت دەتوانیت خاڵەکانی بەھێزیت بزانیت:
١. خوشکە گەورە سەرچاوەی پشت پێ بەستن و متمانەیە: 
مانای وایە دەکرێ کەسانی تر پشتت پێ ببەستن و بیانپارێزیت و گرنگییان پێ بدەیت ئەگەر لەتۆش گەورەتر بن. بەڵام نابێ زۆر زیادەرەوی بکەیت لەم ھەڵسوکەوتە و ھەستە. 
٢. خوشکە مام ناوەند گوێرایەڵ و تاکڕەوە: 
مانای وایە تۆ مرۆڤێکی سەربەخۆیت و دوای شەپۆلە باوەکە دەکەویت و دەتەوێ تەنیا بیت، ئەگەر خۆشەویستانت چواردەورەیان داویت لەخێزان و ھاورێکانت ئەمەش کەسایەتی خۆشی تۆ دەردەخات و ھەست بەخۆشی دەکەیت و ئەمش لایەنی بەھێزی تۆیە.
٣. خوشکە بچوک داھێنەرە و گوێ بەشت نادات: 
مادام خوشکە بچوکیت مانای وایە تۆ کەسێکی داھێنەری و حەز دەکەیت سەرکێشی بکەیت و گوێ بەدەرەنجامەکانی نادەیت و ئەمەش ھەندێ جار دەتخاتە دۆخێکی شەرمەزارکەرەوە، ھەموان لێت دەبوورن لەھەڵەکانیشت چوننە تۆ دوایەمین و بەنازیت.

2 هەفتە پێشتر - Dec 29 2017 2:31PM
3278
بابه‌تی زیاتر