کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
٤ رێگا بۆ بەدەستھێنانەوەی متمانە لەشوێنی کاردا
SNN: 

ھەندێ کەس گومان لەخۆیان دەکەن کەبتوانن لەبەردەم کەسانی تر قسە بکەن و گوزارشت لەخۆیان بکەن ئەمەش رێگر دەبێ لەھەر ھەنگاوێک بینێیت بۆ پێشەوە، لەگەڵ تێپەربونی کاتدا ئەمەش دەگاتە ئاستی ترس و متمانە بەخۆ نەبون لەشوێنی کاردا و کاریگەری خراپی دەبێ لەسەر ئەدا و بەرھەمی کەسەکە، بۆیە لێرەدا چەند رێگەیەک دەخەینەروو بۆ بەدەستھێنانەوەی متمانە بەخۆبوون.
١. گەڕان بەدوای ھۆکاری متمانەبەخۆ نەبووندا: متمانە بەخۆ نەبون دەبێتە ھۆی ھەست کردن بەترس لەھەر ھەنگاوێکی نوێ و سەرکێشی کەپێویستی بەبوێرییە بۆیە پێویستە سەرەتا بگەرێین بەشوێن ھۆکاری ئەم ترسە لەکاتەدا، رەنگە پەیوەندیدار بێت بەمنداڵی یان دۆخی ژیان، کاتێ ھۆکارەکەت زانی بەئاسانی چارەسەریشی دەکەیت.
٢. بۆ فێربوونی متمانە بەخۆت لەشوێنی کاردا بەسوودە لەگەڵ خۆت قسەبکەیت و ھانی خۆت بدەیت بەرەوپێش بچیت و ھەنگاوی بەسوود بنێیت بۆ رزگاربون لەو ترسە، رەنگە پێویست بێت چیتر بیر لەوە نەکەیتەوە ببیتە جێ سەرنجی خەڵک بەڵکو کاربکەیت بۆ رازی بونی خۆت لەخۆت.
٣. سودەکانی نەبوونی متمانە بەخۆت بزانە: ئەمەش سیفەتێکی خراپ یان نەرێنی نیە بەشێوەیەکی گشتی چونکە ترس وادەکات داوای ھاوکاری بکەیت لەکەسانی تر و لێوە فێربوونیان.
٤. خشتەیەک بکە بۆ سنوردارکردن و دەستنیشانکردنی تواناکانت، لێرەدا خاڵی بەھێزی و لاوازیی خۆت دەستنیشان بکە، ھەوڵ بدە بازنەی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بۆچونەکان فراوانتر بکەیت و خۆتی تێدا ببینیتەوە و ئەو ووزەیەی ھەتە دەریبڕیت تا کەسانی بەرامبەر گوێت بۆ بگرن و بیزانن و بەوەش پێگەی خۆت وەربگریت و دەربخەیت.

2 هەفتە پێشتر - Dec 30 2017 11:05AM
1252
بابه‌تی زیاتر