کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
شێوازی دانیشتنت ھەموو شتێک ئاشکرا دەکات
SNN: 

زۆربەمان رۆژەکەمان بەدانیشتنەوە بەسەردەبەین جا لەماڵەوە بێت یان لەشوێنی کاردا یان لەدیداری ھاورێیاندا.
ئەمەش بەشێوەیەکی گشتی تەندروست نیە بەڵام ئەوەی گرنگە شێوازی دانیشتنمان زۆرێک شت لەبارەی کەسایەتیمانەوە دەخاتەروو.
١. شێوازی ژمارە ١: ئەمەش کاتێ دادەنیشیت و قاچەکانت تێکەڵ دەکەیت مانای وایە کەسایەتیەکی کراوەت ھەیە و حەزت بەژیانە و خۆت ناگەیەنیتە گرفت و کێشەکان. تۆ میزاجێکی باشت ھەیە و بیرۆکە نوێیەکان وەردەگریت لەروی سۆزداریشەوە نەرم و نیانیت.
٢. شێوازی ژمارە ٢: ئەمەیان باشترین و گونجاوترینە کەپشت رێک و شان بۆ دواوە بێت، ئەمەش مانای وایە ژنێکی متمانەت بەخۆتە و ھەست بەھێزی خۆت دەکەیت. ئەم جۆرە خانمان دەکرێ پشتیان پێ ببەسترێت و ھەموان پەنای بۆ بەرن.
٣. شێوازی ژمارە ٣ : بەلای ھەندێ کەسەوە ئەم شێوە دانیشتنە پەیوەندیدارە بەھێمنی و پشوودانەوە بەڵام ئەمە گوزارشتە لەوەی کەسەکە چاودێری ئەوە دەکات کەروودەدات لەبەردەمیدا و بەبێ ئەوەی ھیچ کاردانەوەیەکی ھەبێت. 
٤. شێوازی ژمارە ٤: ئەمەش پەیوەندیدارە بەکەسایەتیەکی ھەستیار کەکاریگەری دەبێ بەچواردەورەکەیەوە. دەستخستنە سەر ھەردولای قەنەفەکە سەرچاوەیەکی پشتیوانی جەستەیی و دەرونیە چونکە ئارامی و پشوودان بەردەست دەکات، ئەم کەسانە سەقامگیرن لەرووی دەروونیەوە.
٥. شێوازی ژمارە ٥ : ئەمەشیان پەیوەندیدارە بەھێز، دوژمنایەتی، ھەوڵی خۆپاراستن و بەرگری لەخۆکردن، متمانە بەخۆبوون بەپێی دۆخەکە. ئەگەر بەمجۆرە دادەنیشیت تۆ دوژمنکارانەیت و توڕەیت و تەنیا بیرکردنەوە سەری لێ شێوانویت.
٦. شێوازی ژمارە ٦ : ئەمەشیان پەیوەندیدارە بەکەسایەتی ھێمن و ئاشتیخواز و رێک و پێک ، ئەمانە کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتین و قسەزانێکی باشن و ھاورێ و خۆشەویست و ھاوسەرێکی بەوەفان. بەنەرمی قسە دەکەیت و کاریگەریت دەبێ لەسەر دەرونی کەسانی تر چونکە راستگۆیت و کاتێ قسە دەکەیت ھەمووان گوێ دەگرن.

2 هەفتە پێشتر - Jan 1 2018 12:48PM
3724
بابه‌تی زیاتر