هونه‌ر
ریکۆردێکی نوێی تۆمارکرد
SNN: 

فیلمی خەیاڵی زانستی (Star wars: the last Jedi) پارێزگاری لەپێگەی خۆی کرد لەرووی داھاتەکانییەوە لەسینەمای ئەمریکادا و بۆ ھەفتەی سێیەم لەپلەی یەکەم مایەوە و ٥٢.٧ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە.
ئەم فیلمە ھەریەک لە (مارک ھامیل، کاری فیچەر، ئادەم دریفەر) رۆڵی تێدا دەبینن و لەدەرھێنانی (ریان جۆنسۆن)ە.
لەپلەی دووەم فیلمی کۆمیدیا و سەرکێشی و جوڵە (جومانجی : ویلکەم تو زە جەنگل) دێت کە ٥٠.٤ ملیۆن دۆلاری کۆکردۆتەوە.
پلەی سێەمیش فیلمی کۆمیدی موزیکی (بیچ بیرفکت ٣)یە کە ١٦.٩ ملیۆن و فیلمی (زە گریتیست شومان) پلەی چوارەمی بە ١٥.٦ ملیۆن دۆلار بەدەست ھێنا.
پلەی پێنجەمیش بۆ فیلمی ئەنیمەیشنی (فردیناند) بوو کە ١١.٤ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە.

2 هەفتە پێشتر - Jan 2 2018 1:09PM
5683
بابه‌تی زیاتر