کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
چۆن دەزانی شایەنی ئەوەیە ھاوسەرێتی لەگەڵ بکەیت
SNN: شارۆ سەراج

لە ژیاندا چەندەھا کچت بەدڵ دەبێت و پەیوەندی دروست دەکەیت و زیاتر لە کەسێک دەناسیت، لە پەیوەندییە سۆزدارییەکانیشدا کەسانێک ھەن ھەمیشە داواکاریان ھەیە و ھەموو شتێکیان دەوێت، کەسانی تریش ھەن مامەڵەیان گرانە، ھەندێک دەیەوێت ھەمیشە ھەموو شتێک لەبارەی ئەوەوە بێت. پەیوەندی لەگەڵ ئەم کەسانەدا قورسە و ووزەیەکی زۆری دەوێت بۆ سەرکەوتن،،

ئەی باشترین ئەو خانمانە کێن ؟

١. خانمێک ھەمیشە پشتگیریت دەکات بۆ گەیشتن بەئامانجەکانت و ھانت دەدات بۆ سەرکەوتن.
٢. نایەوێت بۆ کات بەسەربردن لەگەڵت بێت و یاری ناکات.
٣. بەوشێوەیە مامەڵە ناکات کە ھەموو شتێک لە جیھاندا لە دەوری ئەو دەسوڕێتەوە.
٤. ھەموو کاتێک و خولەکێک پێویستی پێت نییەو لەوە تێدەگات تۆش ژیانی خۆتت ھەیە کە ھەموو ژیان تەنھا پەیوەندییەکەی ئێوە نییە.
٥. دەتوانێت پشت بەخۆی ببەستێت و بۆ ھەموو شتێک داوا لەتۆ ناکات.
٦. ئالوودە نەبووە بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە و گشت چرکەیەک وێنەی سێلفی ناگرێت.
٧. بیروڕای خۆی ھەیە و کەسایەتییەکەی بەھێزە، ڕای خۆی دەردەبڕێت و پەیوەندی بە ژیانی کەسانی ترەوە نییە.
٨. لۆمەت ناکات و تۆمەتبارت ناکات لەگەڵ خەڵکانی تردا، بۆ نموونە ناڵێت "ئێوەی پیاو ھەموو وەک یەکن"، ھەمیشە دڵت ڕادەگرێت.
٩. خانمێکی دڵنیایە لە ئامانجەکانی و ھەمیشە ھەوڵ دەدات پێشبکەوێت و بە ئامانجەکانی بگات.
١٠. وات لێدەکات ھەست بکەیت تۆ بەختەوەرترین پیاوی جیھانیت.

هەفتە پێشتر - Jan 3 2018 12:06PM
1355
بابه‌تی زیاتر