کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
٣ بیرۆکەی ھەڵە لەسەر دووگیانی
SNN: شارۆ سەراج

خانمانی دووگیان چەندەھا ئامۆژگاری لە ھاوڕێ و کەسەکانیانەوە وەردەگرن بەڵام بیرۆکەکان ھەمیشە ھەڵە بڵاوبۆتەوە لەوانە:
١- بخۆ وەک ٢ کەس: ئەمە ھەڵەیە! خانمانی دووگیان پێویستیان بە خۆراکی زیاتر نیە و دەتوانن وەک کاتی ئاسایی خواردن بخۆن بەبێ ئەوەی کاریگەری بۆ کۆرپەکە ھەبێت.
٢- ئازاری سووڕی مانگانە نامێنێت: لەڕاستیدا لەگەڵ سەرکەوتنی تەمەن ئەم ئازارە کەمدەکات بەڵام منداڵبوون مەرج نییە بۆ نەمانی ئەم ئازارە، کەسەکان جیاوازن و ئەم بۆچوونەش جیاوازە لە یەکێکەوە بۆ یەکێکی تر.
٣- بە فڕۆکە گەشت مەکە: زۆر جار بە خانمانی دووگیان دەووترێت لە کۆتایی ماوەی دووگیانی گەشت نەکەن بە فڕۆکە ئەمەش لەبەر ئەوە نییە کەگەشت بە فرۆکە مەترسی بۆ خانمەکە ھەبێت بەڵکو لەبەر ترس لە ئەگەری لەدایک بوونی منداڵەکەیە لەناو فرۆکەکە.

هەفتە پێشتر - Jan 3 2018 12:42PM
2428
بابه‌تی زیاتر