ترافیک
داھێنانێک بۆ ئۆتۆمبیلە سەقف پانۆراماکان
SNN: شارۆ سەراج

تیمێکی کۆمپانیای ئۆتۆمۆبیلی ھیۆندای ئێرباگێکی نوێیان بەرھەم ھێناوە بۆ پارێزگاریکردن لە سەرنشینەکان لە کاتی ڕووداودا لە برینداربوون و پیاکێشان بە سەقفی پانۆرامای ئۆتۆمۆبیلەکاندا.
لە ئێستادا ھەموو ئۆتۆمۆبیلێک ئێرباگی ھەیە بۆ پارێزگاریکردن لە سەرنشینەکان لە ڕووداوی کتوپڕدا بەڵام ھەندێک ڕووداو ھەیە کە ئێرباگەکانیش ناتوانن پارێزگاری لەسەرنشینەکان بکەن بۆ ئەومەبەستەش تیمێکی کۆمپانیای ھیۆندای چارەسەریان دۆزیوەتەوە بۆ ئەم دۆخە بە دیزاینکردنی ئێرباگێک بۆ سەقفە پانۆراماییەکان لە کاتێکدا ئەگەر ئۆتۆمۆبیلەکە تووشی وەرگەڕان بێت سەرنشینەکان لە دەرپەڕین، کەوتن یان برینداربوونی سەریان بپارێزێت. 
بۆ ئەم مەبەستەش ئێرباگەکان لە نێوان قەراغی سەقفەکە و شووشەکەی دانراوە و ھەستەوەرە بۆ کاتی وەرگەران و ڕاستەوخۆ ڕووی ھەموو سەقفەکە دادەپۆشێت لە ماوەی ٠،٠٨ چرکەدا.
چاوەڕێ دەکرێت ئەم سیستەمە نوێیە بۆ ساڵی ٢٠١٩ ئامادە بێت و پێدەچێت لە مۆدێلەکانی وەک Genesis و Kona  دابنرێت.

9 مانگ پێشتر - Jan 3 2018 8:57PM
1625
بابه‌تی زیاتر