کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
٥ رێگا بۆ ژیانێکی سەرکەوتوو لەزانکۆدا
SNN: شارۆ سەراج

لەگەڵ چوونە زانکۆ قۆناغێکی نوێ و جیاواز لە ژیانتدا دروست دەبێت, بۆ ئەوەی بە ئاسانی و دڵخۆشییەوە تێکەڵ بە ژینگەی زانکۆ بیت وە لەھەمان کاتدا خوێندکارێکی سەرکەوتوو بیت ئەم ئامۆژگارییانە پەیڕەو بکە:
١- تۆ بەرپرسیت: 
ڕاستە لە زانکۆدا ئازادی ھەیە بۆ ئامادەبوونت لە وانەکانتدا بەڵام دواخستنی ئەرکەکانت دەبێتە ھۆی ونبوون و تێنەگەشتن لە بابەتەکان, ئەگەر لە ماڵەوە ئارەزووی خوێندن ناکەیت دەتوانیت لە کتێبخانە یان قاوەخانەی ناو زانکۆ بخوێنیت.
٢- بخوێنە لەگەڵ ھاوسەنگی کردن لە ژیانتدا:
لە زانکۆدا بێجگە لە خوێندن ژیانی کۆمەڵایەتیش ھەیە, دەتوانیت بەژداری گرووپ و کۆمەڵە چالاکەکان بکەیت.
٣- پەیوەندییەکان:
زانکۆ شوێنێکی گەورەیە بۆیە باشتر وایە خۆت بە مامۆستا و خوێندکارەکانی تر بناسێنیت و بیرۆکەکانتان ئاڵوگۆڕ بکەن و لەکاتی پێویست داوای ھاوکاری بکەیت.
٤- ئاگات لە خۆت بێت:
ڕەنگە ژیانی نوێ لەگەڵ ھاوڕێکانت کاتێکی زۆرت ببات بەڵام نابێت تەندروستی خۆت لەیاد بکەیت وەکو خەوتن لەکاتی خۆیدا و مانەوە بە جەستەیەکی ڕێک و تەندروست.
٥- ئەرێنی بمێنەرەوە:
ڕەنگە کێبڕکێکان زیاتربێت لەچاو قۆناغی ئامادەیی بەڵام دەبێت بەردەوام بیت لە ھەوڵدان و بەرەوپێش چوون و ئامانجی گەورە و درێژخایەن بۆخۆت دابڕێژیت.

هەفتە پێشتر - Jan 4 2018 2:01AM
706
بابه‌تی زیاتر