ژینگه
ژینگه
پیشەسازی شۆکۆلاتە و ڕووەکی کاکاو لە مەترسیدان
SNN: شارۆ سەراج

شۆکۆلاتە ئەوەیە کە ھەموو ئارەزووی دەکەین و ھەمیشە دەمانەوێت پارچەیەکی تریش بخۆین، ئەمەش لەدرەختی کاکاو دروستدەکرێت، بەڵام بەھۆی گۆڕانی کەشوھەواو و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای سەر گۆی زەوییەوە درەختی کاکاو مەترسی لەسەرە، ڕەنگە لە ٣٠ ساڵی داھاتوودا لەناوبچێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، پلەکانی گەرما تا ساڵی ٢٠٥٠ بەڕێژەی ٢.١ پلەی سەدی زیاددەکات ئەگەر نەتوانین بەتەواوەتی دەرچوونی گازی کاربۆن رابرگرین، ئەمەش کاردەکاتە سەرمەترسی مانەوەی درەختەکانی کاکاو لە ڕۆژئاوای ئەفەریقا کە زۆربەی شۆکۆلاتەی جیھانی لێوە دروستدەکرێت.
گەرمبوونی ژینگە بەتەنھا کار ناکاتە سەر درەختەکانی کاکاو بەڵکو کار لە ڕووەکی قاوەش دەکات لەبەر ئەوەی ژینگەی ئەم ڕووەکانە خۆیان گەرمن و ڕەنگە لە داھاتوودا تووشی وشکبوونەوە ببن.
توێژینەوەکان دەڵێن بۆ ساڵی ٢٠٥٠ نزیکەی %٩٠ی زەوییە کشتوکاڵییەکان گونجاو نابێت بۆ ڕوواندنی کاکاو، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما زەوی گونجاو بۆ کشتوکاڵ زیاتر لەوانە دەبێت کە بەرزترن بە نزیکەی ١٠-٢٥٠ مەتر تاکو ٤٥٠-٥٠٠ مەتر و لارتر دەبنەوە.
ڕاپۆرتەکانی ئەم دواییانە ئەوەیان دەرخستووە داواکاری لەسەر قاوە لە بازاڕەکاندا زیادی کردووە و ئابووری وڵاتەکانی وەک چین و ڕووسیای بەرزکردۆتەوە، ئەمەش وای کردووە ئەو جووتیارانەی کە نزیک ناوچە دارستانە پارێزراوەکان لە کشتوکاڵ دەژین بیکەنە ناوچەی کشتوکاڵی. 
لە ئێستادا ھەندێک بیرۆکە ھەیە بۆ پارێزگاریکردن لە درەختی کاکاو لە وشکبوونەوە وەک تەکنیکێک بەناوی "کابرۆکا" کە درەختی خۆماڵی بەرزتر لە درەختی کاکاو دەڕوێنن و دەیکەنە سێبەر بۆی و ڕادەی شێی زەوییەکان زیاددەکەن.

هەفتە پێشتر - Jan 4 2018 9:06PM
779
بابه‌تی زیاتر