ژینگه
ژینگه
پیشەسازی شۆکۆلاتە و ڕووەکی کاکاو لە مەترسیدان
SNN: شارۆ سەراج

شۆکۆلاتە ئەوەیە کە ھەموو ئارەزووی دەکەین و ھەمیشە دەمانەوێت پارچەیەکی تریش بخۆین، ئەمەش لەدرەختی کاکاو دروستدەکرێت، بەڵام بەھۆی گۆڕانی کەشوھەواو و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای سەر گۆی زەوییەوە درەختی کاکاو مەترسی لەسەرە، ڕەنگە لە ٣٠ ساڵی داھاتوودا لەناوبچێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، پلەکانی گەرما تا ساڵی ٢٠٥٠ بەڕێژەی ٢.١ پلەی سەدی زیاددەکات ئەگەر نەتوانین بەتەواوەتی دەرچوونی گازی کاربۆن رابرگرین، ئەمەش کاردەکاتە سەرمەترسی مانەوەی درەختەکانی کاکاو لە ڕۆژئاوای ئەفەریقا کە زۆربەی شۆکۆلاتەی جیھانی لێوە دروستدەکرێت.
گەرمبوونی ژینگە بەتەنھا کار ناکاتە سەر درەختەکانی کاکاو بەڵکو کار لە ڕووەکی قاوەش دەکات لەبەر ئەوەی ژینگەی ئەم ڕووەکانە خۆیان گەرمن و ڕەنگە لە داھاتوودا تووشی وشکبوونەوە ببن.
توێژینەوەکان دەڵێن بۆ ساڵی ٢٠٥٠ نزیکەی %٩٠ی زەوییە کشتوکاڵییەکان گونجاو نابێت بۆ ڕوواندنی کاکاو، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما زەوی گونجاو بۆ کشتوکاڵ زیاتر لەوانە دەبێت کە بەرزترن بە نزیکەی ١٠-٢٥٠ مەتر تاکو ٤٥٠-٥٠٠ مەتر و لارتر دەبنەوە.
ڕاپۆرتەکانی ئەم دواییانە ئەوەیان دەرخستووە داواکاری لەسەر قاوە لە بازاڕەکاندا زیادی کردووە و ئابووری وڵاتەکانی وەک چین و ڕووسیای بەرزکردۆتەوە، ئەمەش وای کردووە ئەو جووتیارانەی کە نزیک ناوچە دارستانە پارێزراوەکان لە کشتوکاڵ دەژین بیکەنە ناوچەی کشتوکاڵی. 
لە ئێستادا ھەندێک بیرۆکە ھەیە بۆ پارێزگاریکردن لە درەختی کاکاو لە وشکبوونەوە وەک تەکنیکێک بەناوی "کابرۆکا" کە درەختی خۆماڵی بەرزتر لە درەختی کاکاو دەڕوێنن و دەیکەنە سێبەر بۆی و ڕادەی شێی زەوییەکان زیاددەکەن.

7 مانگ پێشتر - Jan 4 2018 9:06PM
1324
بابه‌تی زیاتر
مەترسیەکانی بونی ئینجانەی ھەنجیری بیابان لەماڵدا ...
ھەسارەیەکی نوێ بۆ ژیان دەستنیشان کرا ...
ئەمڕۆ دیاردەیەکی گەردوونی دەگمەن روودەدات ...
لەگەڵ مانگ گیراندا دیاردەیەکی تری گەردوونی روودەدات...
دەریاچەیەک لەسەر مەریخ دۆزرایەوە...٢٠ کیلۆمەتر درێژە...
ئەم سەوزانە یەک جار بیانکڕە ھەمیشە خۆیان دەڕوێنەوە...
بەڤیدیۆ: بەپاشماوەی پلاستیکی پارکێک دروست دەکرێت...
کۆنترین ڕەنگی سەرزەوی دۆزرایەوە...
لەگەرمادا ١ کەوچک شەکر بخەرە باخەکەتەوە ...
ھەسارەیەکی زەبەلاح لەزەویی نزیک دەبێتەوە...
بەڤیدیۆ: ناسا نھێنی تەنێکی جوڵاوی لەمەریخ ئاشکراکرد...
نھێنی ژیانی ماسییەکی دەگمەن ئاشکرابوو ...
سێ ھەسارەی نوێ دۆزرایەوە ...
ئەڤۆکادۆ لە ماڵەوە بڕوێنە بەم شێوەیە...
ھەسارۆچکەیەک ئاراستەیەکی مەترسیدار دەگرێتەبەر...
رووداوێکی گەردوونی بە٤٨ سەعات خۆر دەشارێتەوە ...
یەکەم وێستگەی ئەتۆمی سەرئاوکەوتوو بنیاتنرا ...
ئۆکسجین نھێنی گەردوون ئاشکرا دەکات ...