زانست
زانست
ئینستاگرام ھۆشداری دەداتە بەشداربووانی
SNN: شارۆ سەراج

ئینستاگرام ھۆشداری دەداتە  بەشداربووەکانی نابێت ئەو ھاشتاگانە بەکاربێنن کە سەرپێچی و دەستدرێژییە بۆ سەر مافەکانی ئاژەڵان یاخود بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاو لەسەر ئاژەڵان.
لە ھەواڵێکی سایتی زە ئەلتەرنەیتڤ دەیلی بڵاوی دەکاتەوە ئینستاگرام بەرگری لە ئاژەڵان دەکات و ڕێگری لەو ھاشتاگانە دەکات کە دژی مافەکانی ئاژەڵانە و ناھێڵێت بڵاوبکرێنەوە، ھەروەھا جگە لە زمانی ئینگلیزی بە کۆمەڵێک زمانی تریش سانسۆری لەسەر ئەم کارە داناوە. 
ئەم بڕیارەش لەدوای ئەوەوە دێت کە لەم ساڵانەی دواییدا کوشتنی ئاژەڵە ناوازەکان زیادی کردوەو خەڵکانێک ھەن لە پێناو وێنەیەکی سێلفیدا ئامادەن ئاژەڵان بە نایاسایی بگرن.
رێکخراوی جیھانی بۆ پاراستنی ئاژەڵان ئاشکرایدەکات کە وێنە لەگەڵ ئاژەڵان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ٣ ساڵی ڕابردوودا بە ڕێژەی %٢٩٢ زیادی کردووە و %٤٠ی ئەم ڕێژەیەش ئەو وێنانەن کە بەشێوەیەکی خراپ گیراون.

9 مانگ پێشتر - Jan 5 2018 3:12PM
13088
بابه‌تی زیاتر