زانست
زانست
گەر وەرزشی راکردن دەکەیت ئەم ٣ ئەپڵیکەیشنە دابەزێنە
SNN: 

وەرزشی راکردن یەکێکە لەوەرزشە ئاسانەکان کەھەرکەسێک دەتوانێ ئەنجامی بدات بەبێ ئەوەی پێویست بەوە بێت بچیتە یانەیەکی وەرزشی تایبەت یان ئامێری وەرزشی بکڕیت. 
بۆیە دەکرێ وەرزشەکە بکەیت و لەرێی ئەم سێ ئەپڵیکەیشنەوە ئاسانکاری بۆ خۆت بکەیت، ئەمانەش بۆ ئەو مۆبایلانە دەبن کەلەسەر سستمی ئەندرۆید و ئەپڵ کاردەکەن.
١. ئەپڵیکەیشنی Strava : بەھۆیەوە دەتوانیت بزانیت لێدانەکانی دڵ و ئەو ماوەیەش چەندە کەتێت پەراندووە و شیکاری تەواوی ئەدای خۆت بکەیت و پەیوەندیی ببەستیت لەگەڵ کەسانی تریشدا کەئەم وەرزشە دەکەن. 
٢. ئەپڵیکەیشنی Runkeeper : دەکرێ بیکەیتە راھێنەری تایبەتی خۆت و لەرێگەیەوە ئامانجەکانت رێک بخەیت و جۆری ئەو راھێنانە دیاری بکەیت کەدەتەوێت. 
٣. ئەپڵکەیشنی Map My Run : لەدیارترین تایبەتمەندییەکانی ئەوەیە ھاوکاریت بکات لەدیاریکردنی رێگا گونجاوەکان بۆ ئەم وەرزشە و تۆماری پەیوەندییەکان دەکات و ھەموو ووردەکاریی وەرزشەکەت تۆمار دەکات لەگەڵ خستنەرووی ژمارەی ھەنگاوەکان و چەندینی تر.

هەفتە پێشتر - Jan 6 2018 8:30PM
4184
بابه‌تی زیاتر