ژینگه
ژینگه
جۆرێکی نوێی مۆز ئاشکرابوو توێکڵەکەشی دەخورێت
SNN: 

مۆز میوەیەکی بەتامە کەچەندین سودی خۆراکی ھەیە و ئەمەش خۆی و توێکڵەکەشی دەگرێتەوە کەپێکھاتەیەکی سروشتی ھەیە کەدەوڵەمەندە بەڤیتامینەکان، بۆیە جوتیارانی ژاپۆن جۆرێکی نوێ لەمۆزیان بەرھەم ھێناوە کەتوێکڵەکەشی بەتامە و دەخورێت.
ئەمەش بەپشت بەستن بەبیرۆکەیەکی سەردەمی چاخی سەھۆڵبەندان و بەر لە٢٠ ھەزار ساڵە کەسودیان بەتەکنیکێک بەستوە کەھاوشێوەی ئەوەی ھەیە کەچۆن ئەوکات میوە چێنراوە، لەرێی بەستنی شەتڵی مۆزەوە بۆ زیاتر لە ٦٠ پلەی سەدی ژێر سفر، بەر لەوەی جارێکی تر بیڕوێنێت و ئەمەش ھاندەری گەشەکردنییەتی.
لەکاتێکدا کەمۆزی ئیستیوایی پێویستی بەدوو ساڵە تا گەشە بکات و بۆ خواردن ببێت، بەڵام بەھۆی ئەم تەکنیکە نوێیەوە ماوەکە بۆ ٤ مانگ کورت دەبێتەوە .
ئەم جۆرە مۆزە بە (Mongee) ناسراوە بەمانای (جێی باوەڕ نیە) و بریتییە لەجۆرێک مۆز کەلەیەکێک لەباخەکانی پارێزگاری (ئۆکایاما) لەژاپۆن چێنراوە.
ئەمەش بەنرخی (٥.٧٠) دۆلار دەفرۆشرێت و ئەمەش گرانە لەچاو جۆرە ئاساییەکەدا کەتوێکڵەکەی ناخورێت، بەوپێیەش ژاپۆن خاوەنی کەشوھەوایەکی ساردە بۆیە جۆرە ئاساییەکەی تێدا ناڕوێت و تا بەر لەدۆزینەوەی ئەم جۆرە نوێیە ناچاربوو ٩٩%ی مۆز لەدەرەوە ھاوردە بکات. 

مانگ پێشتر - Jan 6 2018 8:39PM
1621
بابه‌تی زیاتر