کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
چۆن ووزەی خراپ لە ماڵەکانمان دەربکەین
SNN: شارۆ سەراج

ماڵ ئەو شوێنەیە کە پێویستە ھەست بە ئاسوودەیی و پارێزراوی بکەیت، بەڵام کاتێک ھەست دەکەیت ووزەیەکی نەرێنی (نێگەتیڤ) ماڵەکەی داگیرکردووە غەمبار دەبیت و کاریگەری لەسەر ھەستەکانت و تەندروستیت ھەیە.
ئێمە ناتوانین ئەو ووزە خراپانە بە چاو ببینین بەڵام ھەستی پێدەکەین و ڕەنگدانەوەکەی دەبینین لە ھەستەکانماندا، خەونەکانمان تێکدەدات، متمانە بەخۆبوونمان کەم دەکاتەوە، توانای تێڕوانینمان کورت دەکاتەوە، ھەروەھا بەھای جوانییەکان دەشێوێنێت.
بۆ چارەسەرو دوورخستنەوەی ئەم ووزە نێگەتیڤانە چەند ڕێگایەک ھەیە لەوانەش:

١. پاککردنەوە: لەکاتی پاکردنەوە، کۆکردنەوە و ڕێکخستنی ژوورەکاندا ھەست بە ئاسودەیی دەکەیت، بە پاکردنەوەی ماڵەکەت ووزەیەکی خراپ دەردەچێت و نامێنێت. دڵنیابە لە پاکردنەوەی بەردەوام بە چێشتخانە و گەرماوەکانەوە، دەرگاو پانجەرەکانت بیرنەچێ، شەوانە قاپ و کەلوپەلی پیس لە چێشتخانەکە بەجێ مەھێڵە، ماڵەکەت با ڕێکخراو بێت و ھەموو شتێک لە شوێنی خۆی بێت، کەلوپەلی زیادە فڕێ بدە، جلە پیسەکان ھەموو بە لەیەک شوێنی تایبەتدا دابنرێن بۆ شتن، ماددە ژەھرییەکان لە ماڵەکەتا دامەنێ.
٢. گۆڕینی شوێنی کەلوپەلەکان: گۆڕینی شوێنی کەلوپەلەکان لە ژوورەکاندا و نوێ کردنەوەی دیزاینەکەی تەنھا بە جێگۆڕکێ کردن پێیان ئاسوودەیی دەبەخشێت و ووزەی خراپ لەناودەبات. 
٣. تیشکی خۆر و ھەوای پاک: ووزەیەکی زۆر پاککەرەوە لە تیشکی خۆر و ھەوای پاکدا ھەیە، بەیانیان زوو دەرگا و پەنجەرەکانت بکەرەوە بەمەش ماڵەکەت ووزەیەکی نوێی چالاکی بۆدێت.
٤. خوێی دەریا: ووزەی ئەرێنی لەماڵدا لادەبات، چەند کەوچکێک لەم خوێیە بکەرە کوپێک ئاوی گەرمەوە و تێکی بدە، پاشان لە پەمپێکدا وەک سپرا بیپرژێنە بە سووچەکانی ماڵەکەدا. دەتوانیت ئەم خوێیە لە سوچەکانی ماڵدا بە ئاڕاستەی باکوری ڕۆژھەلات و باشوری ڕۆژئاوادا دابنێت و شەو بەجێی بھێڵە. 
٥. چەپڵەی بەرز: دەنگەکان و لەرە لەرەکان کە لە چەپڵەوە دێت ووزەی خراپ دەشکێنێت چونکە ئەم دەنگە بەرز و ڕوونانە ڕێگایەکی بەھێزن بۆ پاکدنەوەی ماڵەکان.
٦. دانانی ئینجانە و رووەکی زیندوو لەماڵدا: گوڵ و گەڵا سەوزەکان ھەمیشە دژی ووزەی خراپ کاردانەوەیان ھەبووە و ئۆکسجین دەبەخشن، پارێزگاریان لێبکە و بە جوانی ڕایان بگرە، لەو ڕووەکانەش ئەلۆڤێرا، یاسەمین، رۆزمێری... ھتد.
٧. ڕۆنە سروشتیەکان: تێکەڵکردنی ئەم ڕۆنانە لەگەڵ ئاوی سازگاردا و پرژاندنی بە ماڵەکاندا ووزەی خراپ دەشکێنێت، وەک ڕۆنی لیمۆ، پرتەقالی شیرین، گوڵ، نەعنا، مەرمیە، لاڤێندەر.
٨. کریستاڵەکان: چەند جۆرێک کریستاڵ و بەرد ھەیە کە ووزەی نێگەتیڤ دووردەخاتەوە، وەک تۆرمالینی ڕەش، گوڵی کوارتز، کوارتزی دوکەڵی... ھتد.
٩. زەعفەران: ئەم بەھاراتە بۆ پاکردنەوەی ژوورەکان بەکاردێت، بەپێی کلتوری تبتییەکان ووزەی شەر ئارەزووی بۆنی زەعفەران ناکات، ھەندێک زەعفەرانی فرێش لە ماڵەکەتدا دابنێ و ھەروەھا لە کاتی خۆر ئاوابووندا دەتوانیت ھەندێک بکەیت بە مەدخەل یان دەرگای ھەتنە ژوورەوەی ماڵەکەتدا، دەتوانیت لەگەڵ ئاویش تێکەڵی بکەیت و بە پەمپ بیپرژێنیت.
١٠. ھەندێک تەکنیکی تر ھەیە وەک نوێژ کردنێک بۆ دورخستنەوەی ووزەی خراپ، دانانی گوڵی سروشتی یان ھەندێک توێکڵی پرتەقاڵ و لیمۆ بسوتێنە و بۆنەکەی بڵاو دەبێتەوە یان داگیرساسدنی مۆم.

6 مانگ پێشتر - Jan 7 2018 10:44AM
1110
بابه‌تی زیاتر
بەم جۆرە خۆت لەجیابونەوە بپارێزە ...
٥ نیشانەی نەبونی متمانە لەپەیوەندییەکەتاندا ...
لەکاتی داواکردنی زیادکردنی موچەدا ئەم بەھانانە مەھێنەوە...
بۆپیاوان ئەم ھەڵسوکەوتانە زیان بەپەیوەندییتان دەگەیەنێت...
٦ پێشنیار دۆخی جەژنت لا شیرین دەکات ...
ئەوەی سەرنجی پیاو رادەکێشێت لەدەم وچاوی ژناندا ...
باشترین رێگا بۆ رزگاربون لەخەمۆکی ...
ژنان ئەم ٥ سیفەتەیان لەپیاوان دەوێ...
ئەو خاسیەتە پیاوانانەی دەبێ ھاوسەری ژیانت ھەی بێت ...
ژنە زیرەکەکان ئەم ٣ شتە بەنھێنی دەھێڵنەوە...
ژنان بەم ٥ رێگایە متمانە بەدەست دەھێنن...
گەنجانی نەوەی ٢٠١٠ جیاوازن لە نەوەکانی پێشووتر...
ئەگەر ھاوسەرەکەت ئەم شتانە بکات ئەوا کێشەی سۆزداری ھەیە...
لە پەیوەندی سۆزداریدا خانمان پێویستیان بەم ٩ شتەیە...
چۆنیەتی بەھێزکردنی مێشک بەم چەند خاڵە...
ئیرەیی ھاوسەرەکەت لەھاورێکانت بەم جۆرە چارەسەر بکە...
گەر ئەم ٦ خاسیەتەت ھەبێت ئەوا کەسێکی بەھێزیت...
٥ ئەفسانە دەربارەی ھاوسەرگیری...