لەکوردستانەوە
کتێبخانەی گەڕۆک گەیشتە سەیدسادق
SNN: ھەرێم عەبدولرەحمان

کتێبخانەی گەڕۆکی ئەندێشە کەبەشارو شارۆچکەکاندان دەگەڕێت، ھاتۆتە قەزای سەیدسادق، ئەندامێکی کتێبخانەکەش دەڵێت":ئامانجمان لەگەڕانەکەمان ئەوەیە ئەو کەساسی و بێ بازاڕییە توشی کتێب خوێندنەوە بووە ڕزگاری بکەین.  
سایە فازیل کەوەک خوێنەرێک سەردانی کتێبخانە گەڕۆکی ئەندێشەی کردبوو لەلێدوانێکدا بۆ SNNوتی":ھاتنی کتێبخانەی گەڕۆکی ئەندێشە بۆ سەیدسادق کارێکی زۆر باشە،چونکە ڕەنگە بۆمان نەکرێت بچینە ناوەندە ڕەسمیەکەیان لەسلێمانی، لێرەوە خوێنەر بەئاسانی ئەو کتێبانەی پێویستێتی دەستیان دەکەوێت دەرفەتێکی زۆر باشە بۆیان.
وتیشی":نرخی کتێبەکان زۆر ھەرزانە،لەگەڵ کڕینی کتێبێکدا کتێبێکی دیکە بەدیاریی پێدەدەن،ئەوە ھاندەرو پاڵپشتیەکی باشە بۆ خوێنەر.
ھاوکات ئەرکان عازەبانی کارمەند لەکتێبخانەی گەڕۆکی ئەندێشە لەلێدوانێکدا بە SNNی ڕاگەیاند":وەک کتێبخانەی گەڕۆکی ئەندێشە ئەمڕۆ ھاتوینەتە سەیدسادق بەھۆی ئەوەی خوێنەرێکی باشی تێدایە.
وتیشی":زیاتر لەھەزار ناونیشانی کتێبمان پێیە،لە ٣٠% داشکاندمان کردوە بۆ سەرجەمیان،ھەر کەسێکیش کتێبێکمان لێبکرێت کتێبێکی بەدیاری پێدەدەین وەک ھاوکارییەک و پاڵپشتیەک بۆ خوێنەر.
ئاماژەی بەوەشدا":لەئێستادا چینەکانی ناوەڕاست لەکۆمەڵگەدا زیاتر کتێب دەخوێننەوە، گەڕانی ئێمەش بۆ ئەوەیە لەخوێنەرەکانی خۆمان دانەبڕێین،چونکە قەیرانی دارایی خوێنەری کتێبی زۆر کەمکردۆتەوە،ئەم ھاتن و گەڕانانەی ئێمەش خوێنەری بوژاندۆتەوە بازاڕیشی کتێب فرۆشتنیشی لەو کەساسیە نەجاتی بووە.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

هەفتە پێشتر - Jan 7 2018 1:00PM
661
بابه‌تی زیاتر