زانست
زانست
دروستترین ڕێگا بۆ شەحن کردنەوەی مۆبایلەکەت
SNN: شارۆ سەراج

تا ئێستا مۆبایلەکەت ھەڵە شەحن کردۆتەوە، زۆر ڕێگا ھەیە وات زانیوە ڕاستە بەڵام بەپێی دواھەمین بڵاوکراوەکان ئەو ڕێگایانە ڕەت دەکرێنەوە و چەند ڕاستییەکی تر ئاشکرا بووە بۆ زیاد بوونی تەمەنی پاترییەکان.
کەئەوانیش:

١. مۆبایلەکەت زوو زوو کەم کەم شەحن بکەرەوە: ئێمە ھەموو مۆبایلەکانمان بۆ ماوەی دورودرێژ لەسەر شەحن داناوە، بەڵام ڕاستییەکەی کەم کەم شەحن کردنەوە سوودی بۆ پاترییەکە ھەیە ئەگەرچی %١٠ بۆ %٢٠یش بێت.
٢. مەھێڵە مۆبایلەکەت بکوژێتەوە یان بەرەو کوژانەوە بچێت و پێشتر با شەحن بێتەوە.
٣. با ڕێژەی شەحنی مۆبایلەکەت %٦٥ بۆ %٧٥ بێت چونکە ئەمە باشترین ئاستە بۆ پاترییەکان.
٤. ھەرگیز پاترییەکەت با فول نەبێت و نەگاتە %١٠٠ چونکە کانزای پاترییە نوێیەکان کە لیسیۆمە پێویستی بەوە نییە بگاتە %١٠٠ و ئەم ڤۆلتیە بەرزەش پاتریەکە ماندوو دەکات.
٥. پێویست ناکات لە خەمی لابردنی شەحنەکە بیت کاتێک فول دەبێت، زۆرجار شەوانە خەومان لێدەکەوێت و مۆبایلەکانمان بە شەحنەوە بەجێھێشتووە و وادەزانین خراپە بۆ پاترییەکە، بەڵام دەرکەوتووە مۆبایلەکان خۆیان شەحن وەرگرتن دەوەستێنن کاتێک فول دەبێت.

9 مانگ پێشتر - Jan 7 2018 8:44PM
14125
بابه‌تی زیاتر