لەکوردستانەوە
سەنتەرێک بۆ چارەسەری سروشتی نەخۆشیەکان دەکرێتەوە
SNN: کۆسار مەحمود

لەپارێزگای ھەڵەبجە سەنتەرێکی پزیشکی وەرزشی بۆ چارەسەری زۆرێک لەنەخۆشیەکان دەکرێتەوەو بەرپرسی سەنتەرەکەش دەڵێت یەکەم سەنتەرە لەھەرێمی کوردستاندا و چارەسەرەکان بەشێوازێکی نوێیە.
لەوبارەیەوە "ڕێناس عەبدوڵا" بەڕێوەبەری سەنتەری پزیشکی وەرزشی بەSNNی ڕاگەیاند : توانیمان ئەمڕۆ ئەم سەنتەرە بکەینەوە کە چارەسەری سروشتی  و مەساج و ڕاھێنانەوەی پاش نەشتەرگەری شکاوی و ئێسک و جومگەو نەخۆشیەکانی ێەوەفانی مل و ئەژنۆ و فەقەراتی تێدا دەکرێت.
وتیشی : ھەر لەسەنتەرەکەدا : چارەسەری گرفتە  زگماکیەکان و لاری ئێسک و ناڕێکیەکانی لەش و پێکانی وەرزشی و چارەسەری قەڵەوی و لاوازی و چەوری و خوێن و پەستانی خوێن و شەکرە دەکەین و بەرنامەی تایبەتی خۆراک بۆ دابەزاندن و زیادکردنی کێش دەنوسین.
ئاماژەی بەوەشکرد : ھەستمان بەبۆشاییەکی پزیشکی وەرزشی لەپارێزگای ھەڵەبجەدا کرد، بۆیەئەم سەنتەرەمان بەپێویست زانی کە خزمەتی وەرزشکاران و ھاوڵاتیان بکات، وە سەنتەری ھاوشێوە لەکوردستان و عێراقیشدا نیە و ئێمەش ئەزمونمان لەوڵاتانی دەرەوە ھێناوەو ویستومانە ھاوڵاتیانی ئێرەش سود لەو جۆرە چارەسەرانە وەربگرن.
gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

11 مانگ پێشتر - Jan 7 2018 9:26PM
1178
بابه‌تی زیاتر