لەکوردستانەوە
ئاگرین بەرھەمە نوێکەی بڵاوکردوە
SNN: ئاری مستەفا

ئاگرین دڵشاد ئەو ھونە رمەندە لاوەی کەبەوتنەوەی بەرھەمە رەسەنەکانی گەرمەسێر دەستی پێکرد و بەو ھۆیەشەوە گوێگرێکی زۆری بۆ خۆی پەیدا کرد، ئەو ئێستا خوێندکاری کۆلێژی ھونەرەجوانەکانەو دەیەوێت بۆ ھەمیشە خزمەت بەھونەری کوردی بکات .
لە ئیستاشدا یەکەمین بەرھەمی تایبەت بەخۆی بەناوی "بەسە دڵم" کلیپ بلاو کردەوە.
سەبارەت بەو کارە تازەیەی ئاگرین تایبەت بۆ SNN وتی : من وەک گەنجێک لەسالی ٢٠٠٧ وە دەستم بەکاری ھونەری کردوە وتا ئیستا  ٣ کلیپم ھەیە،بەڵام تەنھا ئەم بەھەمە تازەیەم بەشێوەی سینگلە ئەوانیتر بەشێوەی دوێت بوون و دەخوازم بۆ لەمەو دوا بتوانم کاری زیاتر و باشتر پێشکەش بە گوێگری کوردی بکەم .
بەسە دڵم  میلۆدی خۆمەو تێکستی ھونەرمەند ھێمن حەمیدە و 
دیار دلاوەر کاری موزیک و ڕیکۆردی لە ستۆدیۆی مایسترۆ بۆ کردوە و  میکس و مایسترینگ ئەنوەر ئاکار  کردویەتی و  شۆرشڤان سدیق کاری دەرھێنانی بۆ ئەنجام داوە .

هەفتە پێشتر - Jan 8 2018 8:59AM
1002
بابه‌تی زیاتر