زانست
زانست
لینیۆڤۆ لابتۆپی نوێی ئاشکراکرد
SNN: 

کۆمپانیای لینۆڤۆ بەرھەمھێنانی ٩ مۆدیلی نوێی ئاشکراکرد لەلابتۆپەکانی لەمیانی پیشانگەی CES بۆ بابەتە ئەلکترۆنییەکان کەتا رۆژی ١٢ی ئەم مانگە لەشاری لاس ڤیگاسی ئەمریکا بەردەوامە.
کۆمپانیاکە ئاشکرایکردوە  کە مۆدیلی T و X و L و زنجیرەی ThinkPad ە کەتایبەتە بەپرۆسێسەرەکانی ئنتڵ نەوەی ھەشتەم و کێشی سوکترە و تەنکترە، ھاوکات پۆرتی USB-C ی ھەیە.
ئەم مۆدیلەی X ئەدایەکی بەرزی ھەیە و دوو مۆدیلی نوێیە و ئامێری X٣٨٠ Yoga ی بەناوبانگی کۆمپانیای لینۆڤۆی لەخۆگرتوە کەدەکرێ لابتۆپەکە وەک تابلێت بەکاربھێنیت سەرباری بونی کامێرای تیشکی ژێر سوور، کەدەتوانرێت بەئەرکی ویندۆز Hello قفڵ بکرێت.
مۆدیلی X٢٨٠ شێوەی ئاسایی لابتۆپی ھەیە لەگەڵ پرۆسێسەری ئنتڵ کۆر ئای ٧ و رامی ١٦ گێگابایت و ھارددیسکی SSD قەبارە ١ تێرابایت. 
ھاوکات مۆدیلەکانی L (٥٨٠ و ٤٨٠ و ٣٨٠) پرۆسێسەری ئنتڵی نوێی ھەیە. 
شاشەی لابتۆپەکان ١٣ بۆ ١٥ ئینجە

هەفتە پێشتر - Jan 8 2018 11:49AM
3235
بابه‌تی زیاتر