کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
بەم جۆرە توڕەبوونی ھاوسەرەکەت ھێوربکەرەوە
SNN: 

رەنگە ھیچ پەیوەندییەکی ھاوسەرێتی بێ ناکۆکی و گرفت نەبێت چونکە زۆر کات گرفت بەشێوەی بەردەوام دروست بێت لەنێوانی ھاوسەراندا، ئەمەش رەنگە بگاتە کاتێک یەکێکیان ماڵ جێ بھێڵێت، کەرەنگە پیاو بەھۆی توڕەبوونیەوە ماڵەکە جێ بھێڵێت ئەمەش دەبێتە ھەرەشە لەسەر خێزان و کاریگەری نەرێنی دەبێ لەسەر پەیوەندی ھاوسەرێتی.
لەوبارەیەوە وێب سایتی فامیلی شەیری ئەلکترۆنی، چەند رێگایەکی ئاشکراکردوە تا توڕەیی پیاو نەھێڵێت و بیگەڕێنێتەوە بۆ ماڵەوە بەم جۆرە: 
١. ھۆکاری ناکۆکیەکە دەست نیشان بکە : دەبێ ژنان ھۆکاری گرفتەکە و ناکۆکیەکە دەست نیشان بکەن کەوایکردوە پیاوەکەی ماڵ جێ بھێڵێت، بۆیە ئەگەر خۆی ھۆکارە دەبێ پەیوەندیی لەگەڵ ببەستێت و داوای لێبوردنی لێ بکات ئەگەر ھاوسەرەکەی ھۆکارە دەبێ پەیوەندیی پێوە بکات و داوای گفتوگۆ بکات بەشێوەیەکی ھێمنانە.
٢. یادەوەرییە جوانەکانی ھاوسەران: پێویستە ژنان ھەوڵی خۆیان بدەن ھاوسەرەکانیان رازی بکەن ئەگەر ھەڵەبوو، ھەوڵ بدات ساتە خۆشەکان و جوانەکانی وەبیر بھێنێتەوە، بەمەش دەکرێ ھاوسەران پیاو یان ژن ھێور بێتەوە وبێتەوە لای خێزانەکەی و منداڵەکانی.
٣. ھەوڵ بدە ھەڵسوکەوتە خراپەکەتی لەگەڵ بگۆڕیت: ھەندێ جار پیاو بێزار دەبێ لەھەڵسوکەوتی خراپ و ھەڵەی ھاوسەرەکەی جا ئەگەر ئەم ھەڵسوکەوتە دووبارە بۆوە کاریگەری دەبێ لەسەر پەیوەندیی ھاوسەرێتی. بۆیە دەبێ ژنان بەڵێن بدەنە پیاو و ھاوسەرانیان کەھەڵسوکەوت بگۆڕن. 
٤. ژیرانە ھەڵسوکەوت بکە و خۆت لەھەستە نەرێنییەکان بپارێزە: خۆت بپارێزە لەھەر گرفتێک لەگەڵ ھاوسەرەکەت کەبەشێوەیەکی نەرێنی دروست بێت و خۆت بەدەستەوە مەدە بۆ ھەست و سۆزەکانت. ھەوڵ بدە بەشێوەیەکی ئاقڵانە بیربکەیتەوە و چارەسەری گرفتەکانت بکەیت بەجۆرێک زامنی ژیانێکی سەقامگیر بکات دوور لەنیگەرانیی.
٥. خۆشەویستی خۆت بۆ پیاوەکەت دەربڕە: بەوپێیەی زۆربەی پەیوەندییەکانی ھاوسەران لەسەر خۆشەویستی بەندە بۆیە دەبێ ژنان بەردەوام بن لەپەیوەندیی لەگەڵ ھاوسەرە توڕەکەی لەدوای ماوەیەکی کەم لەجێھێشتنی ماڵ و دەبێ گوزارشت بکات لەخۆشەویستیی خۆی بۆ ئەوەی متمانەی پێ بھێنێت.

9 مانگ پێشتر - Jan 8 2018 1:09PM
2117
بابه‌تی زیاتر