کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ئاھەنگی لەدایک بوون لەچاوی منداڵانەوە سەرلێشێوانە
SNN: شارۆ سەراج

جیھان لەچاوی منداڵان جیاوازە، بەپێی توێژینەوە نوێیەکان خەیاڵکردن، کەسایەتی، زانینی بیرۆکەی گەورەبوون لەلای منداڵان جیاوازە.
توێژینەوەکە لەسەر کۆمەڵێک منداڵی تەمەن ٣-٥ ساڵ ئەنجامدرا و دەرکەوت وا دەزانن ئاھەنگ گێڕان بەبۆنەی لەدایکبوونەوە بەرپرسە لە گەورەبوون، ئەگەر ئەم ئاھەنگە نەگێڕن ئەوا گەورە نابن.
توێژەری سایکۆلجی جاکلین وولێی و تیمەکەی لە زانکۆی تەکساس ٢ توێژینەوەیان ئەنجامدا کە تێگەیشتنی منداڵ بۆ گەورەبوونیان تاقیکردەوە بە باسکردنی چیرۆک بۆیان. چیرۆکی یەکەم بۆ ٩٩ منداڵی ئەمەریکی باسکرا کە تەمەنیان ٣-٥ ساڵ بوو لە چیرۆکەکەدا باس لە منداڵێک دەکات کە یادی لەدایکبوونی بۆ ناکرێت، پاشان لە چیرۆکی دووەمدا باسی منداڵێک دەکرێت کە ٢ یادی لەدایکبوونی بۆ دەکرێت، لە سێیەم چیرۆکدا باسی منداڵێکە کە تەمەنی دەبێتە ٣ ساڵ. پاشان پرسیار لە منداڵەکان کرا دەربارەی تەمەنی ھەر یەکێک لە منداڵەکانی چیرۆکەکە.
ڕێژەی %٣٨ی منداڵەکان سەریان لێتێکچوو دەربارەی ئەو چیرۆکەی ٢ یادی لەدایکبوونی بۆ دەکرێت و وتیان کە منداڵەکە ٢ ساڵ گەورەتر دەبێت. 
توێژەرەکان تاقیکردنەوەیەکی تریان ئەنجامدا لەسەر منداڵەکان دەربارەی ژنێک کە سبێنێ ڕۆژی لەدایکبوونێتی و بەڵام نایەوێت گەورە بێت، ئایا دەتوانێت گەورە نەبێت و لە تەمەنی ئێستایدا بمێنێتەوە؟ ئەمەش سەرلێشێوانی بۆ ھەندێک لە منداڵەکان دروستکرد و %٧١ی منداڵە تەمەن ٣ ساڵەکان وتیان خاتوونەکە دەتوانێت خۆی گەنجتر بکات، بەڵام منداڵە گەورەترەکان توانیان وەڵامی راستتر بدەنەوە.
لە ڕاستیدا ئەنجامدانی ئەم توێژینەوەیە بۆ یەکلا بوونەوەی ئەو بیرۆکەیەیە کە دەڵێت منداڵان لە ھەندێک ڕاستی جیھان تێدەگەن ئەگەرچی تەمەنیان لە ٣ ساڵ کەمتریش بێت بەپێی توێژینەوەیەکی ساڵی ١٩٨٠. توێژەرەوەکان ئەوەیان خستەڕوو کە کلتورەکان ھۆکارن لەسەر شێوازی بیرکردنەوەی منداڵان.

هەفتە پێشتر - Jan 8 2018 1:32PM
802
بابه‌تی زیاتر