لەکوردستانەوە
بیرۆکەیەکی نوێ بۆ کۆکردنەوەی خاشاک دەخرێتەروو
SNN: کۆسار مەحمود

مامۆستایەکی زانکۆی ھەڵەبجە سیمنارێک لەبارەی چۆنیەتی سود بینین لەکۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک بۆ مامۆستایان و خوێندکاران ساز دەکات و ھاوکات ئەزمونی وڵاتی ژاپۆن لەو بوارەدا دەگێڕیتەوە.
 لەوبارەیەوە "محەمەد حەسەن" ئەندازیار لە سەرۆکایەتی شارەوانی ھەڵەبجە لەلێدوانیکدا بە SNNی ڕاگەیاند : پاش ئەوەی بۆ ماوە دوو مانگ لەژاپۆن بوم بەنوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم بەشداریم لەپرۆگرامێکی نێودەوڵەتی کرد ، بەپێویستم زانی باس لەئەزمونی ئەو وڵاتە بکەم لەچۆنیەتی سود بینین لە کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک.
وتیشی : لەژاپۆن پڕۆژەی "لاند فیلد" ھەیە کەپڕۆژەیەکە خۆڵ و خاشاکی لێ کۆدەکرێتەوە و پاش ئەوەی خاشاکەکە وشک دەکرێتەوە ئەو ئاوەی لێی دەگیرێت دەچێتە ئاوەڕۆکانەوە لەڕێگەی بۆریەکەوە، و مادە گازییەکانیشی لی دەردەکرێت و لەنزیک پڕۆژەکەوە کارگە ھەیە کەسودی لی دەبینێت و خاشاکەکەش ئەو مادانەی لێ دەردەکرێت کە درەنگ شی دەبنەوە و ئەوی تری دەبێتە سود بۆ ناوچەکە بەتایبەت دەکرێتە ناوچەیەکی گەشتیاری.
ئاماژەی بەوەشکرد : بۆ سود بینین لەپاشماوەی خۆڵ و خاشاک لەھەرێمی کوردستاندا پێویستە تاکەکان پێش ھەموو شتێک ھۆشیار بکەنەوە و حکومەت پلانی تایبەتی بەو  خاشاکە ھەبێت، کەخۆشبەختانە بڕیارە ئەمساڵ لەسنوری شارەوانی ھەڵەبجە پڕۆژەیەکی لەو جۆرە ئەنجام بدرێت و زەویشی بۆ تەرخان کراوە.
جەختیشیکردەوە : ئەم پرۆژەیە سودی ئابوریشی دەبێت بەھەماھەنگی لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی کەجێبەجێی دەکەن و سودی زۆر زیاترە لەوەی کەخاشاکەکە دابپۆشرێت وەک لەوەی لە ڕابردوو تا ئێستاش دەکرێت چونکە زیان بەو زەویانە دەگەیەنێت ، بەڵام پڕۆژەی لاند فیڵد لەبری زیان، سود بەزەوییەکە دەگەیەنێت .
gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

هەفتە پێشتر - Jan 8 2018 8:44PM
551
بابه‌تی زیاتر