هونه‌ر
ئۆپرا وینفری لەوەرگرتنی خەڵاتیشدا رەشپۆش بوو
SNN: 

ئۆپرا وینفری خەڵاتی فەخری (گۆلدن گڵۆب)ی پێ بەخشرا لەپای کۆی کارەکانی بەوەش دەبێتە یەکەم ژنی بەرەچەڵەک ئەفریقی کەئەم خەڵاتەی پێ ببەخشرێت.
وینفری وتارێکی لەمیانی مەراسیمەکەدا پێشکەشکرد کەپڕ بوو لەھەست و سۆز و پەرۆشی بۆ پشتیوانی ئەوانەی کەگرفتەکانی گێچەڵی سێکسییان لەنێو ھۆڵیوود ئاشکراکردووە. 
ئەم خانمە ئەکتەرە و پێشکەشکاری بەرنامە و بەرھەمھێنەری تەلەفزیۆنی بەناوبانگ  و تەمەن ٦٣ ساڵان، خەڵاتێکی پێدراوە وەک نمونەی کەسایەتییەکی مێینەی بەھێز. 
ئەوەی لەم رێورەسمەدا بەدی کرا ئەوەبوو کەخانمە ئەکتەرەکان بەجلی رەشەوە دەرکەوتن ئەمەش پشتیوانییە بۆ قوربانیانی گێچەڵی سێکسی لەھۆڵیود، "ئۆپرا وینفری"یش بەھەمان شێوە لەگەڵ پۆشینی جلوبەرگی رەشەوە خەڵاتەکەی پێدرا.

gellerytitle

gellerytitle

11 مانگ پێشتر - Jan 8 2018 9:40PM
21501
بابه‌تی زیاتر