کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
لێرەدا پیاو ھۆکاری شکستی پەیوەندیی ھاوسەرێتیە
SNN: 

پەیوەندی ھاوسەرێتی راست لەنێوانی پیاو و ژندا پشت بەچەندین بنەما دەبەستێت کەزامنی ژیانێکی سەرکەوتو بێ گرفتە. 
بەڵام زۆرێک لەھاوسەران ھەڵسوکەوتی دیاریکراو دەکەن کەزیان بەدۆخەکە دەگەیەنێت و دەبێتە ھۆی شکستی پەیوەندی ھاوسەرێتی، لێرەدا وێب سایتی (فامیلی شەیر)ی ئەلکترۆنیی پێنج ھەڵسوکەوتی دەستنیشان کردوە کەپیاوان دەیکەن و دەبنە ھۆکاری شکستی پەیوەندی ھاوسەرێتی، بەم جۆرە: 
١. پشتگوێ خستنی پیاوبۆ ژنەکەی و بەشداری نەکردن لەھەموو بوارەکانی ژیاندا کاریگەرە لەشکستی پەیوەندییەکەیان و بۆیە دەبێ ھاوسەران گورزاشت بکەن لەخۆشەویستی بۆ ژنەکانیان و کاتی گونجاو لەگەڵیان بەرنە سەر لەبۆنە تایبەتەکاندا و چالاکی جۆراوجۆر بکەن بۆ پاراستن لەجیابوونەوە.
٢. رەخنەگرتنی رووخێنەر: دەبێ پیاو پشتیوانی ژنان بێت لەجیاتی ئەوەی رەخنەی رووخێنەری لێ بدات و لەبەردەم ھاورێ  و کەسە نزیکەکانی بەشێوەیەکی باش باسی بکات.
٣. ناپاکی و دڵسۆز نەبوون: دەبێ دۆخێکی راستگۆیی و راشکاوی لەنێوانیان دروست بێت بۆیە دەبێ پیاو راستگۆ و دڵسۆز بێ و ناپاکی نەکات.
٤. ھەستی خۆخۆیی نەبێت: دەبێ گوێ بەپێویستییەکانی کەسی بەرامبەریش بدات و تەنیا بەشوێن خۆشی خۆیەوە نەبێت.
٥. بێ رێزی: پەیوەندیی ھاوسەرێتی سەرکەوتوو بەندە لەسەر رێزگرتنی ھەردولا و ھەر گرفتێک لەم بابەتەدا دەبێتە ھۆی گرفتی ژیانی ھاوسەرێتی.

هەفتە پێشتر - Jan 9 2018 1:24PM
948
بابه‌تی زیاتر